گوندی تووتەقەڵ سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری چەمچەماڵ لەلایەن. فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی داگیركەری تورک بۆردوومانکرا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ تەموزی ٢٠٢٤ گوندی تووتەقەڵ سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری چەمچەماڵ لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی داگیركەری تورک بۆردوومانکرا و ئاگرێكی زۆر لە ناوچەكە كەوتوەتەوە و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە نەكوژاوتەوە.
ئەو بۆردوومانە چەند کیلۆمەترێک لە شوێنی نیشتەجێبوونی گوندەكەوە بووە و جاری دیکەش ئەو سنوورە بۆردوومانکراوە.
هەر دوێنێ شەو درۆنەكانی داگیركەری تورک گوندی گەڵاڵەی لە سنووری ماوەت بۆردوومانکرد.