ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەوڵەتی توركیا چەتەی زیاتر لە سووریاوە بۆ شەڕ لە بەرامبەر هێزەکانی گەریلا، دەنێرنە هەرێمی کوردستان.

41
0
هاوبەشی :

ئاریان تیڤی

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە زاری سەرچاوەکانییەوە ڕایگەیاندووە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا بەدوای ئەوەوەن چەتەی زیاتر لە سووریاوە بۆ شەڕ لە بەرامبەر هێزەکانی گەریلا، بنێرنە هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەو ڕوانگەیە کاربەدەستانی ڕژیمی تورکیا مووچەیەکی مانگانە لە نێوان ٢٥٠٠ تا ٣ هەزار دۆلاریا بۆ ئەو چەتانەی دەیاننێرنە هەرێمی کوردستان بڕیوەتەوە. ئەمەش بەرزترین مووچەیە کە دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا بە ئەندامانی گرووپە چەتەکانی سووریای دەدات و بەوشێوەیە لە شەڕ لەدژی هێزەکانی گەریلادا بەکاریان بهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی سووری، مەزندە دەکرێت ڕژیمی تورکیا تا ئێستا ٤٠٠ ئەندامی گرووپە چەتەکانی “لەشکری حەمزە”، “سوڵتان موراد” و “سوڵتان سلێمان‌شا”ی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردبێت.

ڕژیمی تورکیا پێشتریش گرووپە چەتەکانی سووریا بۆ شەڕ ڕەوانەی وڵاتانی لیبی، نیجر و ئازەربایجان کردووە.

هاوبەشی :