قەرەسوو: دەوڵەتی تورک تەنگاو بووە و تەنگاوتری دەکەین!

114
0
هاوبەشی :

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک لەسەر گۆشەگیری مامەڵە و سەودای دەکات و وتی: “ئەمە نیشاندەری ئەوەیە دەوڵەتی تورک تەنگا بووە و زۆرترش تەنگاوی دەکەین.”، وتیشی پێویستە هەمووان لەدژی داگیرکاری و خیانەت بوەستێتەوە.

موستەفا قەرەسوو ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو، پەیوەست بە مژارەکانی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، خیانەتی پەدەکە و پێشهاتەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وەڵامی پرسینەکانی مەدیا خەبەر تیڤی دایەوە.

قەرەسوو لەسەرەتای قسەکانیدا ناڕەزایەتی بەرامبەر دەوڵەتی تورک دەربڕی کە هەوڵی سەودایکردن و مامەڵەکردن بە گۆشەگیری ئیمراڵیەوە بکات و وتی: “ئەمە هەڵوێستی پەکەکە، هەڵوێستی ئاپۆییە، هەڵوێستی ڕێبەرێتی و گەلەکەمانە. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە دەوڵەتی تورک تەنگاو بووە. وە ئێمەیش تەنگاوتری دەکەین.”

قەرەسوو باسی لەوەکرد پێویستە هەڵوێستی بەهێزتر بەرامبەر داگیرکاری و خیانەت پیشانبدرێت، ئەوەی دیاریکرد پەدەکە هێز لە بێدەنگییەکانەوە وەردەگرێت و وتی: “ئەوەی پەدەکە دەیکات بە تەواوەتی نامەردییە، نابێت هیچ کەسێک لەبەرامبەر ئەم نامەردییەدا بێدەنگ و بێ هەڵوێست بێت.”

‘دەوڵەتی تورک لەبەرئەوەی تەنگابووە، سەودای دەکات’

گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. چەند ڕۆژ لەمەوپێش هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لێدوانێکی گرنگی دا لەو بارەیەوە. لە تێکۆشان دژ بە گۆشگیرییدا، ئەم زانیارییە چی دەگەینێت و دەربڕی چییە؟

ئەو زانیارییەی هەڤاڵ بەسێ ئاشکرایی کرد زۆر گرنگ بوو. کاتێک ئەو زانیارییەمان بیست بەڕاستی ئێمەی توڕەکرد. جارێکی دیکە ئەوە ڕوونبوویەوە کە دەوڵەتی تورک هێشتا تەڤگەر و ڕێبەر ئاپۆ ناناسێت و لێی تێنەگەشتووە. لە ڕوویەکی دیکەوە ئەوە ڕوونبوویەوە کە دەوڵەتی تورک دەوڵەتی سەودای و مامەڵەکردنە. لە ڕاستیدا مامەڵەکاری دەکات. پەیوەست بەڕێبەرمانەوە مامەڵە لەگەڵ ئێمەدا دەکات. بە وتنی، ‘وا دەکەین لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرکانیدا دیدار بکات، بەڵام بەومەرجەی ئەم کارانە ئەنجام بدرێت.’ ئەمەش بەدیوێکی دیکەدا بەتەواوی بەمانای ئەوەدێت ‘کە ناهێڵین دیدار ئەنجام بدرێت.’

لەبەرئەوەی پێشنیارێکی وا دەکەن. گریمانەی ئەوە دەکەن کە هەڵبتە ئەم پێشنیارە قبوڵ ناکرێت. یانی کاتێک دەڵێین تەڤگەر ناناسن، خۆ لە ڕاستیدا باش ئاشنای تەڤگەرن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەوە دیاریبکەم کە پێشنیارێکی وا چەند بێ ئەخلاقانەیە بۆیە وادەڵێم. هەڵبەتە بە دڵنیاییەوە ئەم سەوداکارییە لە لایەن تەڤگەرمانەوە ڕەتکرایەوە. ئەمە هەڵوێستی پەکەکەیە، هەڵوێستی ئاپۆییە، هەڵوێستی ڕێبەرێتی و گەلەکەمانە، گەلێک کە ماوەی ٥٠ ساڵە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشێت، تێکۆشانێکی شکۆدارانە بەڕێوەدەبات، بۆیە زۆر ڕوونە ئەم گەل و تەڤگەرە سەوداکاری ڕەتدەکاتەوە.

بەڵام ئەمەش هەیە، بۆچی پێشنیارێکی لەم شێوەیە دەکەن، رێگەیەکی وا دەگرنەبەر؟ لە ڕاستیدا لە زەحمەتی و سەختیدا دەژین. پێشتریش وتمان سی پی تی لە زەحمەتیدایە، ناچار دەبێت قسەی هەبێت لەو ڕووەوە. دەوڵەتی تورکیش لە زەحمەتیدا دەژیت. لەبەرئەوەی کەوتوونەتە زەحمەتییەوە، وتیان ‘وادەکەین کە دیدار ئەنجام بدرێت، بەڵام پێویستە ئەم شتانە بکرێت لە بەرامبەریدا، دیارە هەر ئەم مانایە دەگەینێت ‘ئێمە وادەکەین کە دیدار هەبێت، بەڵام پەکەکە لە پێش ئەنجام دانی دیداردا ئاستەنگییە.’ لە ڕاستیدا ئامانجێکی وایان هەیە. بە مانایەکی دیکە ‘ئێمە ویستمان لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرکانید چاوپێکەوتن بکات، بەڵام پەکەکە ئەوەی ڕەتکردەوە’ بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن بەگوێرەی خۆیان هۆشمەندییەک بئافرێنن. هەڵبەتە ئەمە رێبازێکی ئاشکرایە. گەل، دۆستانمان لە جیهاندا دەزانن کە تەڤگەرمان بۆ ڕێبەرێتی چەندە هەستیارە.

بابەتێک کە ئێمە زۆر هەستیاربین تێیدا ڕێبەرێتییە. دەتوانم ئەمەش بە ڕوونی بڵێم. لە مێژووی هیچ گەلێکدا، لە هیچ تەڤگەرێکدا لەم ئاستەی ئێمەدا خاوەنداری لە ڕێبەری خۆی نەکردووە. لە ڕاستیشدا ئاستی خاوەندارییمان لە ڕێبەرێتی زۆر بڵند و بەرفراوانە. هەڵبەت ئەو شتەی ئەم دڵسۆزییەی ئافراندووە، دڵسۆزی شەهیدمانە، فیداییمانە بۆ ڕێبەر.

تەڤگەرمان ماوەی ٥٠ ساڵە لە دڵسۆزییەکی مەزندایە بۆ ڕێبەرێتی، تێکۆشان بەڕێوەدەبات. دوای بەدیلگرتنی ڕێبەرێتی، تەڤگەرمان دڵسۆزییەکی گەورەی پیشاندا. لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی هەنگاوی نا. پەوەیست بەمەشەوە بچوکترین دوودڵی پیشان نەدا. بەڵێ، دوای دیلگرتنی ڕێبەرێتی، تەسفیەکاران لەناو تەڤگەرماندا دەرکەوتن، سەپاندێکی لەم شێوەیان ‘دەستبەرداری هێڵی ڕێبەرێتی بین’ کرد. بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا تەڤگەرمان هەڵوێستی پیشاندا. ئەوە قبوڵ نەکرا. هەتا رۆژی ئەمڕۆمان لە ئاستی هەرە بڵنددا خاوەنداری لە ڕێبەرێتی دەکات. بۆیە سی پی تیش بەم شێوەیە کەوتووەتە ناو زەحمەتییەوە، دەوڵەتی تورکیش لە زەحمەتییدایە. هەڵبەتە دەستبەجێ تەڤگەرمان ئەم نێتەی ڕەتکردەوە. ڕوومانکردوە کە ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە. ئایە ئێمە تاقیدەکەنەوە؟ ئایە لاوازییەکی وا لە ئێمەدا هەیە؟ یانی مرۆڤ دەتوانێ لێپرسینێکی ئاوایش بکات. لەم ڕوەوە هەڵبەتە تەڤگەرمان ئەمەی ڕەتکردەوە. هەڤاڵ بەسێ بە ئاشکرا هەڵوێستی ئێمەی دەربڕی. ئەم هەڵوێستەی ئێمە بەردەوامە. بۆئەوەی ڕێبەرمان چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی بکات، یان بۆ شکاندی گۆشەگیری، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەڕێوەدەبەین. پێویستە ئەم تێکۆشانە بەرفراوانتر و بەردەوام بێت. ئێمە دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە سەرکردەکەمان لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانی کۆدەبێتەوە. نەک هەر کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵکو ڕێگای ئازادی ڕێبەرەکەمانیش دەکرێتەوە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت.

بێگومان سی پی تیش لە بەرامبەر خەباتی ئێمەدا تووشی ئاستەنگی دەبێت و دەوڵەتی تورکیش تووشی سەختی دەبێت. لەو پێوەندییەدا نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک ئەو کۆبوونەوەیەی کە لە ئەوروپا سەبارەت بە ئەزموونی ڕێبەرێتیمان بەڕێوەچوو، نکۆڵی کرد. وتی ‘گۆشەگیری نییە’. ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک قەدەغەکردن هەیە، وردتر قەدەغەکردنێک هەیە لەسەر بنەمای سزای دیسپلین. بێگومان ئەمە دیماگۆگییە. هەموو دونیا دەزانێت کە شتێکی وا نییە. گەلەکەمان دەزانێت، هەمووان دەزانن. چییە کە ڕێبەرێتی ئەوەندە سزای دیسپلینیی وەردەگرێت؟ ئایە ڕێبەرێتی لەوێ چی دەکات؟ ئێمە ڕێبەرێتی خۆمان دەناسین. ئێمە دەزانین هەڵوێستی ڕێبەرێتیمان چی دەبێت. لە هەڵوێستێکی وادانیە کە سزای دیسپلین وەربگرێت.

لە دژی ئەمەدا تێکۆشانی ئێمە بەردەوامە، ڕاگەیاندراوەی دەوڵەتی تورک لە کۆبوونەوەی ئەوروپادا، مرۆڤی خستە پێکەنین. بەڕاستیش هیچ کەسێک باوەری بە قسەکانیان نەکرد. هەر لەبەر ئەوەی جێگەی باوەریش نەبوو، شاندەکانی ئەوێ پرسیارییان لە شاندەکەی تورک کرد. لە لایەکی دیکەوە هەموو ئەو شاندانەی دەچنە ئەوێ شەڕڤانی شەڕی تایبەتن. هیچ کامیان لە جۆرە کەسانە نین پەیوەست بە یاسا، دادپەروەری و شتانی لەو شێوەیان بەلاوە گرنگ بێت. یاریدەدری بەڕێوەبەری گشتی ماڵی ڕاگرتن و دەستگیرکردن (دەزگایەکی ئەمنی دەوڵەتی تورکە) لەوێ بوو، کە بەتەواوی پیاوی شەڕی تایبەتن، پیاوی دەوڵەتن. بە فەرمانەکانی دەوڵەت ئیدارەی زیندانەکان دەکات. زیندانەکانیش ئاوا ئیدارە دەدرێن. نازانم وەزارەتی داد و نازانم ئەم دەزگایە یان ئەو دەزگایە بوونی نییە. ڕاستە سەر بە وەزارەتی دادە، بەڵام گروپێکی تایبەت لەوێ هەیە، ئەوان بەڕێوەی دەبەن. دۆخێکی وا هەیە.

سی پی تیش توشی زەحمەتی بووە

ڕێبەرێتیمان ٢٦ ساڵە لە بە دیلگرتوویدایە. رۆژانی پێشوو یەکێک لە پارێزەرە سەرەتاییەکانی ڕێبەرێتیمان، ئەرجان کانار هەڵسەنگاندی کرد. دەیگوت پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان بەربدرێت. سزای زیندانیکردنی قورسی هەمیشەیی نایاساییە. ئەم یاسایە لە دوای دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ دەرکراوە. یانی دەیگوت ‘یاساکان بۆ پێشتری خۆیان بەکارناهێنرێت، بۆیە ئەم یاسایە لە بەرامبەر ئەمەدا پوچەڵە.’ لەبەرئەوەی کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بەدیل گیرا، یاسا کامەبێت ئەوە جێبەجێ دەکرێت. گوتی، لە دەروەی ئەوە یاساکان جێبەجێ ناکرێن. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە مژار، راستەوخۆ یاساو بەڕێوەبەری تاککەسی دەردەکەوێت. هەڵوێسی تاککەسی… یانی هەموو پێکهێنانەکان لە دژی رێبەر ئاپۆن. هەر پێکهێنانێکی یاسای بەرامبەر رێبەر ئاپۆ کە دەگیرێتە بەر، پەیوەندی بە یاسا، دەستور-ڕێسایە بنەڕەتییەکانەوە نیە. سیاسەتی دەوڵەت سیاسەتی دوژمنایەتی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆیە. لەدژی ئەم سیاسەتانەی دەوڵەتی تورک بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین.

بەڵی تەنگابوون. تەنگاوترییان دەکەین. تێکۆشانمان لە هەموو جێگەیەک بەردەوام دەکەین. بۆ ئێمە تێکۆشانی ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادکردنی گەلی کورد هەمان شتە. لەم ڕوەوەشەوە تێکۆشانمان گەشتر دەکەین. وەک ئەوەی هەڤاڵ بەسێ وتی، زیاتر لە ئاستی ئەمرۆمان تێکۆشان دەکەین. بە دڵنیاییەوە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین. بەڵێنمان بە گەل و مێژوویش هەر ئەوەیە.

هاوبەشی :