مەرجەکانی بووژانەوەی ئەشق لە رامانی رێبەری گەلاندا

53
0
هاوبەشی :

✍️ رێبەر ئ*ا*پ*ۆ

لە جیهانی ئەمڕۆدا هەرە زۆر ئەشق وەک بنیشت خراوەتە زارەوە و لە رسواترین سەردەمی مێژووی و بێ ناوەڕۆک دا دەژی. لە هیچ قۆناخێکی مێژوو دا تا ئەم ئاستە ئەشق پێشێل نەکراوە. لە ئەشقی دایکانەوە، هەتاکوو نزیک بوونەوەی جەنایەتی ئاشکرا و شێوازی پیوەندی بێ نرخ و مەترسیدار، وەک ئەشق ناوی لێدەنێن.

هیچ جۆرە پێوەندیەک وەک ئەم جۆرە پێوەندیە، چەمکی سیستەمی سەرمایەداری ئاشکرا ناکات. ئەشقەکانی سەردەمی ئێستە، دانپێدانانێکی ئاشکرایە کە سیستەمی زاڵ چۆن عەقڵیەتێک بە سەر مرۆڤ و کۆمەڵگادا دادەسەپێنێ و تەنانەت لە پیرۆزترین گۆڕەپانەکاندا، کەوتوەتە چ دۆخێکەوە.

زیندوکردنەوەی ئەشق، یەکێک لە ئەستەمترین ئەرکە شۆڕشگێڕیەکانە. پێویستی بە رەنجێکی گەورە، ڕووناککردنەوەیەکی عەقڵیەتی و خۆشەویستی مرۆڤانە هەیە.

یەکێک لە گرینگ ترین مەرجەکانی ئەشق، تەماشاکردنیەتی لە ئەو پەڕی سنوورەکانی داناییەوە. دوومینی، وەستانەوەیەکی گەورە لە بەرامبەر هاربوونی سیستەمە کە بەسەرماندا دەسەپێنێ. سێیەمینی: بێ رزگاری و ئازادی وەک هەوڵوێستسَکی ئەخلاقی، تەنانەت تەماشاکرنی یەکتریش، قەبووڵ نەکەن. چوارمینی: پێویستی بەوەیە کە غەریزەی جنسی وەک پێویستی ئەو سێ خاڵەکەی تر بکرێتە یەخسیریان. واتە غەریزەی جنسی، هەتاکو پیوەند نەدرێتە دانایی، ئەخلاقی ئازادی و پێویستیەکانی راستی تێکۆشانی سیاسی-سەربازیەوە، پێویستە بزانرێ کە هەر هەنگاوێک بە مانای نکۆڵیکردنی ئەشقە.

ئەوانەی بە ئەندازەی باڵەندەیەک، دەرفەتی ئاواکردنی هێلانەێکی ئازادیان نەبێ، باسکردنیان لەسەر ئەشق، پێوەندی و هاوسەرگیری، تەسلیم بوونە بە سیستەمی کۆمەڵگای کۆیلەدارەوە و نیشاندەدات کە نرخی بەشکۆی تێکۆشانی ئازادی نازانن.

هاوبەشی :