سیناتۆری فەرەنسی داواکاری پێشکەشکرد: دەمەوێت سەردانی ڕێبەری گەلی كورد بکەم

50
0
هاوبەشی :

پاسکال ساڤۆڵدێلی سیناتۆری فەرەنسی سەرنجی بۆ گۆشەگیریی ئیمرالی ڕاکێشا و داوای لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد بۆ ئەوەی ڕێگەی پێبدرێت لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ا*لان دیدار بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، پاسکال ساڤۆڵدێلی سیناتۆری پارتی کۆمۆنیستی کۆماری فەرەنسا نامەیەکی ئاراستەی وەزارەتی دادی تورکیا کردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ا*لان دیدار ئەنجام بدات. ساڤۆڵدێلی، لە نامەکەیدا سەرنجی بۆ ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان ڕاکێشاوە و داوای کردووە لەم بابەتەدا مۆڵەتی فەرمی بدرێت.

نامەکەی ساڤۆڵدێلی بۆ وەزارەتی داد بەم شێوەیەیە: “من وەک سیناتۆری کۆماری فەرەنسا بۆتان دەنووسم بۆ ئەوەی سەرنجتان بۆ دۆخی عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ا*لان ڕابکێشم کە ٢٥ساڵە لە تورکیا لە زیندانی ئیمرالی گۆشەگیرە. وەک دەزانن عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩دەستگیرکراوە و لەو ڕۆژەوە لە زیندانی ئەمنی باڵای ئیمرالی ڕاگیراوە. ڕاپۆرتەکانی پارێزەرەانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن کە بە شێوەیەکی جددی و توند، سەردان و مافی دیدارەکانی ئۆجالان سنووردار کراوە و زۆرجاریش باس لە پێشێلکردنی مافە نێونەتەوەییەکانی زیندانیان دەکەن. لە ماوەی ئەو هەموو ساڵەدا بارودۆخی زیندان زۆر بە توند و وشک پێناسەکراوە و گۆشەگیری درێژخایەن بەکار هێنراوە. عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ا*لان ئەکتەرێکی سەرەکیە لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان حکومەتی تورکیا و کوردەکان.

لە دانوستانەکانی ئاشتی، ساڵی ٢٠١٣ـەوە ئۆجالان وەک ناوبژیوانێک ڕەوڵی گێڕاوە و داوای ئاگربەستی کرد و هەوڵیداوە کۆتایی بە دوژمنایەتی و شەڕ بهێنێت. هێشتا پارێزەرە و بنەماڵەکەی بۆ ماوەی ٥ ساڵە هیچ زانیارییەکیان لە دۆخی عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ا*لان وەرنەگرتووە لە مانگی ئاداری ٢٠٢١ لەگەڵ ئەندامێکی بنەماڵەکەی بە تەلەفۆن بۆ ٤ خولەک پەیوەندی گرتووە و دواتر تلفۆنەکەی پچڕاوە. ئەم دۆخە لە پێوەندی لەگەڵ مافە سەرەتاییەکانی عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ا*لان، بەتایبەتی لە بابەتی مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بە شێوەیەکی یاسایی، نیگەرانییەکی گەورەی دروستکردووە. بە تایبەتی بەناوی یاسای نێونەتەوەییەوە، لە سەر بارودۆخی تەندروستی و بارودۆخی دەستبەسەرکردنی عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ا*لانەوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی (MSHIS)، مافە مەدەنی و سیاسییەکان و تۆمارەکانی نیلسۆن ماندێلا زانیاریم دەوێت. ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، وەک مافی دیدار و پەیوەندیکردن لەگەڵ جیهانی دەرەوە، ڕێسایەکی سەرەکی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە کە کۆماری تورکیا خۆی لایەنێکی ڕێککەوتنەکانە.

‘دەمەوێت سەردان بکەم’

لە هەمان کاتدا وەک پەرلەمانتارێک دەمەوێت لەگەڵ عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ا*لان و لە هەلومەرجێکدا پارێزەرەکانیشی ئامادەبن، دیدار ئەنجام بدەم. ئەم هەوڵە یەکسانە لەگەڵ بەها و گەرەنتیەکانی پەیماننامەکانی مافی مرۆڤ، کە ئەنجومەنی ئەوروپا و تورکیا واژۆیان کردووە و لە چوارچێوەی ئەرکی منیشە وەک چاودێر و پاڵنەرێک. من دەمەوێت مۆڵەتی پێویستم پێ بدرێت تا لەگەڵ عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ا*لان کۆببمەوە. لە ئێستاوە سوپاسی ئێوە دەکەم بۆ گرنگیدانتان بەم داواکارییەکەم و هیوادارم بە زووترین کات وەڵامێکی ئەرێنیم بدەنەوە.”

هاوبەشی :