بەرەی یەکڕیزیی دژی داگیرکاری:ئیدانەی ڕێگری ئاسایشی سلێمانی لە دامەزراندنی بەرەکەمان دژ بە داگیرکاری دەکەین.

59
0
هاوبەشی :

لە بارەی ڕێگرییکردن لە دامەزراندنی بەرەکەیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، “بەرەی یەکڕیزیی دژی داگیرکاریی” ڕایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو کارەی ئاسایشی سلێمانی دەکەین کە هاودڵی خۆیان بۆ تورکیا دەڕبڕیی، داوا لە ئازادییخوازانیش دەکەین پێویستە بە توندی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بووەستینەوە.

دوای ئەوەی بڕیاربوو دوێنێ دوو شەممە بەرەیەکی نوێ دژ بە داگیرکارییەکانی تورکیا لە سلێمانی ڕابگەیەنرێت بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگری لە بەستنی کۆنگرەکە کرد و گرژی و ئالۆزییان دروست کرد.

بەرەکە دەڵێت کەسانێک کە بە مەبەستی بەشدارییکردن هاتبوون ڕووبەڕووی پەلامار و ڕێلێگرتن بوونەوە، بۆیە دواجار لیژنەی سەرپەرشتی (بەرەی یەکڕیزیی دژ بە داگیرکاریی) دەستبەجێ بڕیاریدا کە کۆنگرە ڕۆژنامەگەرییەکە بباتە بەردەرکی سەرا و لەوێ ئەنجامی بدەن.

بەڵام لە کاتی خوێندنەوەی ڕاگەیاندنە هاوبەشەکە لە لایەن دڵسۆز زەنگەنەوە، لەپڕ هێزەکانی ئاسایش بە شێوەیەکی دڕندانە و ناشیرین پەلاماری بەشداربووانیاندا، بەڵام هەڵسوڕاوان شوێنەکەیان جێنەهێشت و بە درووشم وتنەوە دژ بە داگیركاریی و هاوكارانی داگیركەران بەرگریان كرد.

بەرەی یەکڕیزیی دژ بە داگیرکاریی، كە نوێنەرایەتی دەیان گرووپ و ڕێكخراو و كەسایەتی هەرێمی كوردستان دەكات بە توندی ئیدانەی ئەو کارەی ئاسایشی سلێمانی کرد و ڕایگەیاند کە ئەمە هاودڵی و هاوکاریە بۆ حکومەتی تورکیا.

هاوبەشی :