پەرلەمانی عێراق لەبارەی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

60
0
هاوبەشی :

لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە رۆژی ٢ی تەموز، لیژنەی گواستنەوەو گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی سەردانی مەیدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کرد.

ئامانج لەسەردانەکە لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لەو سزایانەی زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەسەریدا سەپێنراوە، جگە لەراگرتنی گەشتەکان لەتورکیاوە بۆ سلێمانی بەڵکو هەموو ئەو گەشتانەی بەسەر ئاسمانی تورکیا تێدەپەڕن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگیراون، بەمەش زۆربەی گەشت و جوڵەکانی فرۆکەخانەکە وەستاون و زیانێکی گەورەی لە فڕۆکەخانەکە داوەو

لیژنەکە ئاماژەی بەوەداوە، لەو سەردانە مەیدانیەو ئەو بەدواداچوونانەی لەسەرەتای کێشەکەوە کردوویەتی، بۆی دەرکەوتوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کە خاوەنی مۆڵەتی ژمارە دووە لە دەستەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی دوای فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد هیچ کێشەیەکی ئیداری و هونەری و ئەمنی و خزمەتگوزاری نیەو بەمانجگرتنی فرۆکەخانەکە سزای سیاسیە.

هاوبەشی :