لە ماڵی سندی لە شاری سلێمانی مەڕاسیمی شانزەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم، سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو.

44
0
هاوبەشی :

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە ٢١ تەموزی ٢٠٢٤، لە ماڵی سندی لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و ئازادییخوازان و خانەوادەی شەهیدانی قەڵەم، بە دەستپێشخەری دەزگای میدیایی لڤین مەڕاسیمی شەهیدی قەڵەم، سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو، لە مەڕاسیمەكەدا دوو خەڵات بەخشرا وەك شانزەیەمین خەڵاتی ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم، سۆرانی مامە، بە هەریەک لە محەمەد ئەمین پێنجوێنی نووسەر و ڕۆژنامەنووس کە لەلایەن لەتیف فاتیح فەرەجەوە وەرگیرا، لەگەڵ کەمال چۆمانی ڕۆژنامەنووس کە ئێستا لە تاراوگە دەژی، لەبری خۆی نیاز نەجمەدین خەڵاتەکەی بۆ وەرگرت.

لە مەڕاسیمەکەدا وتاری هەریەک لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و خانەوادەی شەهید سۆرانی مامە حەمە خوێندرایەوە.

هاوبەشی :