ناسنامەی شەهیدانی زاپ ئاشکرا کرا

61
0
هاوبەشی :

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و ورایگەیاند، “بە پێداگری، ویست و ئیرادەی بەهێزیان لەسەر هێڵی فەلسەفەی ئاپۆیی، بوونە جەنگاوەرانی ئاپۆیی نمونەیی”.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکانەوە ئەمەی راگەیاند:

“هاورێیانمان زارین، دلگەش و سیدار لە مێژووی جیاجیادا لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شەهیدبوون. هاوڕێیانمان زارین، دلگەش و سیدار کە ژیانێکی فیداییانەیان بۆخۆیان کردە ئامانج، بە تێکۆشانی خۆیان لەو پێناوەدا لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا جێگەی خۆیان کردەوە.

هاوڕێیانمان زارین، دلگەش و سیدار کە بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی ئاپۆیی و شۆڕشگێڕانی قارەمانی رێبەر ئاپۆ، بە تێکۆشانێکی بێ دڕدۆنگی لە دژی دەوڵەتی تورک تێکۆشانێکی گەورەیان پەیڕەو کرد کە لە دژی داهاتووی هاوبەشی عەرەب، کورد و هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشێکی دەستپێکردووە. هاوڕێیانمان کە وەک گەریلاکانی ئازادیی پسپۆڕ لە زۆر چالاکیدا بەشداربوون، بە پێداگری، ورە و ئیرادەی نەبەزیویان لە هێڵی فیدایی ئاپۆییدا بوونە جەنگاوەرانی ئاپۆیی نمونەیی. لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە خەباتی بیناسازی تا دروستکردنی تونێلەکانی شەڕ، لە چالاکی داهێنەرانە بە تاکتیکی دەوڵەمەند تا ژیانیان لەسەر هێڵی فیدایی لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکاندا، لە چەندین خەباتدا بەشداربوون. هاوڕێیانمان زارین، دلگەش و سیدار لە دژی کۆنسێپتی سڕینەوە و پاکتاو لەسەر گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان بێ دوودڵی و بێ وچان لە هەموو خەباتێکدا بەشداربوونێکی پڕ ورە و جۆش و خرۆشیان نیشاندا.

هاوڕێیانمان بۆ ئەوەی رێپێوانی خۆیان بە دروشمی کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بگەیەننە ئەنجام لە دژوارترین هەلومەرجدا بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆ گرت هەموو هێرشەکانی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە، لە هەرێمی زاپ کە داستانی بەرخودانی تێدا دەنوسرێتەوە بوونە رەسەنترین قارەمانانی ئازادی کە مێژووی ئەفسانەیی دەخوڵقێنێت.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان زارین، دڵگەش و سیدار و هەموو گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان دەکەین، جارێکی دیکە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئەو ئاڵایەی تێکۆشان کە هاوڕێیانمان رادەستی ئێمەیان کرد بیگەیەنینە سەرکەوتن و ببینە شایەنی یادی شەهیدان.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێیانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: زارین

ناو و پاشناو: دەلال خەزال ئاکل

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک-باوک: زەینەب- ئیدریس

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی ئایاری ٢٠٢٤/ زاپ

ناسناو: دڵگەش عەدنان

ناو و پاشناو: حەمزە محەمەد ساقیر

شوێنی لەدایکبوون: دێرەزور

ناوی دایک-باوک: سارا – محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ زپ

ناسناو: سیدار سەرحەد

ناو و پاشناو: مەتین داغجی

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک-باوک:ئاینور- ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤/ زاپ

هاوبەشی :