پەکەکە وەڵامێكی توندی پەدەكەی دایەوە و ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بنەڕەتدا ئەنجوومەنی ئاسایشی بنەماڵەی بارزانییە

60
0
هاوبەشی :

 

پەکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، بەناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە لە بنەڕەتدا ئەنجوومەنی ئاسایشی بنەماڵەی بارزانییە، ئێمە بە بەرپرسیار دەزانێت لەو تەقەمەنیانەی کە لەناو ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح، یەکێک لە بەرپرسانی پەدەکە چێنراون. ئێمە ئەم تۆمەتە نادادپەروەرانە و بێ بنەمایە ڕەتدەکەینەوە، دەشڵێن، پەدەکە هەڕەشە لە دەستەى بەڕێوەبەرى ئێمە دەکات، بەدڵنیاییەوە پەدەکە بەرپرسیار دەبێت لە هەرشتێک کە بەسەر هەر هەڤاڵێکماندا بێت، لە هەر شوێنێکی باشووری کوردستان بن.

هاوبەشی :