كوردانی بەریتانیا لە بەردەم پەڕڵەمانی ئەو وڵاتە گردبونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد دژی هێرشی داگیركاری تورك بۆ سەر باشوری كوردستان و گۆشەگیری ڕێبەری گەلی كورد

57
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ تەموزی ٢٠٢٤ ، كاتژمێری ٤:٣٠ ڕەوەندی كوردی و ئازادیخوازان و دۆستانی گەلی كورد و چالاكوانانی سیاسی لە سەر داوای ئەنجونەنی دیموكراتی كوردانی بەریتانیا گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد لە بەردەم پەڕڵەمانی بەریتابیا لە شاری لەندەن ، بە مەبەستی شەرمەزار كردن و ڕسوا كردنی هێلی خیانەت و دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ ئەو هێرشە دڕندانەی لە باشوری كوردستان دەستی پێكردوە .

ئەو هێرشە دڕندانەیە بوەتە هۆكاری قڕكردن و كۆمەلكوژی هاوڵاتیانی سیڤلی باشور و ویرابكردنی ژینگەكەی بە چاو ساعی و بەشداری پەدەكەو مالباتە دەسەڵاتدارەكەی.
لە خۆپیشاندانەكەدا بەشداربوان نەفرەتیان لە هێلی خیانەت و داگیركەری تورك كرد و لە هەمان كاتدا حكومەتی بەریتانیایان شەرمەزار كردو داوایان لە پەڕلەمانی بەریتانیا كرد كە ڕۆڵیان هەبێت لە وەستاندنی ئەو شەرە قڕكاری و ویرابكاریەی كوردستان و ژینگەكەی گۆشەگیری لە سەر ریبەری گەلی كورد لابەرن و ئازادی بكەن ٠ لە كۆتایدا بە وتنەوەی چەندین. دروشمی ئازادیخوازانە و شۆڕشگێڕانە كۆتاییان بە ناڕەزایەتیەكە هێنا٠

هاوبەشی :