پارتە سیاسییەکانی کوردستان بە دوای ئازادیدا دەگەڕان یان خۆشگوزەرانی یا (کۆیلایەتی) بو داگیرکەر؟

105
0
هاوبەشی :

نوسینی ” میهری رەزای _ لەندەن

خو ئەگەر بە دوای ئازادیدا گەڕابان نابێ ئەمڕۆژەیان لە بیر بچێت، کورد گووتەنی هێلکە دز دەبێت بە حوشتر دز، خیانەتی بنەماڵەی بارزانی لە شەهید کردنی شەهید سولەیمان موعینیەوە دەستی پێکردەوە و بەڕێبەرایەتی هەمان بنەماڵە ئەمجۆرە خیانەت و جاشایتیە بو هەر چوار پارچەی کوردستان خۆی تەنیەوەتەوە.

حیزبە سیاسیەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان دەبوایە بیانزانیایە کە ئەمرۆژە لە مێژوودا ڕۆژی خەتی خیانەت و خەتی نەتەوەییە.

چونکە لەم ڕۆژەدا سولەیمان موعینی ناسراوە بە “فایق ئەمین” روژی 15ی مانگی مەی ساڵی 1968 بەبریاری شای ئێران و لە لایەن مستەفا بارزانییەوە تیرۆر کرا و تەرمەکەی ڕادەستی ساواک،واتا سیستەمی هەواڵگیری شای ئێران کرایەوە.

له‌ سه‌ر داوای ساواک مه‌لا مسته‌فا،سولەیمان موعینی شه‌هید کرد و جەنازەکەی ته‌سلیم به‌ ئێرانی داگیرکەر کرده‌وه‌.لەکاتێکدا کاک سولەیمان بە پلان لە لایەن قادر تەگەرانیەوە تەسلیمی سەدیق ئەفەندی کرا،ئەو کات لە لایەن سەدیق ئەفەندیەوە ڕاگوێزی بارەگای بارزانی دەکەن و هەر ئەو دوو ٢ کەسەلەلای کاربەدەستانی ساواک دەبن و گەواهیدەری ئەوەن کە ساواکییەکان داوا لە مەلا مستەفا دەکەن کە کاک سولەیمان بکوژیت و تەرمەکەی ڕادەستی ئەوان،واتا ساواک بکاتەوە.

لەو کاتەدا بە 2 ئامانج ساواک ئەو داواکارییەی لە مستەفا بارزانی کرد،یەکەم ئەگەر کاک سولەیمان موعینی بە زیندوویی ڕادەستی ئێران کراباوە،ئێران نەی دەتوانی بەوئاسانیە شەهید و بیکوژێ،

چونکە ئەو سا دەگوترا کەشێکی کراوەی سیاسی) لە ئێران خوڵقابوو دەیویست بە وڵاتانی ڕۆژئاوا بڵێ ئێمەش ئازادیمان هەیە و تەنانەت ئامنستی و هەندێک ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەردانی زیندانەکانی ئێرانیان دەکرد .

دوهەم بەو کارەی مستەفا بارزانی کاردانەوەیەکی نیگەتیڤی لە سەر خەلکی ڕۆژهەڵات دەبوو،بە نیسبەتی شۆڕشی باشور،واتا بۆ تێکشکاندنی ورە و موڕالی سیاسی جەماوەری خەلکی ڕۆژهەڵات ساواک ئەو کارەی بە بنەماڵەی بارزانی ئەنجامدا کە بەو خیانەتە ساواک بە هەردوو ئامانجەکانی خۆی گەییشت.

ئایا دوای ئەو تاوان و ناپاکیە نەتەوەییە،! بنەماڵەی بارزانی هیچ تاوان و ناپاکیەکیتریان لەم شیوە نەکردووە؟

بێگوومان کردوویانە و ئەوە یەکەم و ئاخرین خیانەتیان نەبوو،بەڵکو بەردەوام ئەم خۆشگوزەرانیە بۆ داگیرکەران کراوە لە لایەن بنەماڵەی بارزانییەوە، تەنانەت کۆمەڵێکی زۆر لە خباتگێڕانی ئەوکات لە باکوری وڵات کەسانی وەکو دوکتور شڤان” ئاڵچی و هەڤالانی دیکە کە بە دەستی بنەماڵەی بارزانی تیرۆر کران و تەرمەکانیان ڕادەستی تورکیا کرانەوەو ، بە داخەوە پاشانیش تیرۆری کردن و ڕادەست کردنەوەی شۆڕشگێڕانی پارچەکانیتر بە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بوو بە نەریت‌ وەک مێتۆدێکی قێزەون پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی باشور بە دژی نەیارانی خۆی بە کەڵکی هێناوە،نمونەکانیش زۆرن بە ڕاستی بو نمونە لە کاتی هێرشی داعش بو ڕۆژئاوای کوردستان جاریکیتر ئەو بنەماڵەیە،بە شێوەیەکی زۆر نانەتەوەی و نائەخلاقی دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی خەندەقیان بە سەر خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستاندا لێدا، شەڕی دژ بە پەکەکە، شەری یەکیتی نیشتمانی کوردستان، چەککردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان .هتد..

مەسعود بارزانی لە کتێبەکەی خۆیدا ئاماژە بەو ڕوداوانە دەکات،بەڵام بە شێوەیەکی زۆر نادیار و ناڕاست، هەروەها هیچکات داوای لێبوردنیشان لە خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یا بەشەکانیتری کوردستان نەکردوە.

هەموو حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جگە لە پژاک،کاتێک قسەیان لە گەڵ دەکرێ گەلێک شانازی بەو سەردەمەوە دەکەن و شەھید سولەیمان وەک سەرکردە و قارەمانێکی گەورەی گەل پێناسە دەکەن،بەڵام لە ئێستادا بە هۆی ناچاری و بێدەستەڵاتی ناوێرن هیچ کردەوەیەک لە خۆیان نیشان بدەن تەنانەت باسیشی بکەن،هەڵبەت دوبارەی جێگای ئاماژە پێکردنە کە ئەم داماوی و ملکەچییە شمولی هەمووی ئەحزابی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا جگە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک).

من وا بیر دەکەمەوە کە ئەگەر بە شێوەیەکی گشتی باسی كۆیلایەتی بکەین ئێستا دەتوانین بڵێین كۆیلەكان هەمیشە وەك هێزێكی كار بەكار هێنراون، بۆئەوەی توانای كاركردنیشیان زۆرتر بێت،هەمیشە لەتوانای بیركردنەوە دایان بڕیون!

ئەركی بیركردنەوە وپلان دانان كەوتۆتە سەرشانی خاوەن كۆیلەكان وئەركی كاركردن وجێبەجێكردنی پلانەكانیش كەوتۆتە سەر شانی كۆیلەكان، حەز كردن بەمانەوە و درێژەدان بەژیان بەهەر جۆرێك بێت كەسایەتی لەكۆیلەكان ستاندۆتەوە،لە زۆربەی قۆناغەكانی مێژوو وەكو کالا مامڵەیان لەگەڵ كراوە و لەپاڵ سەر ئاژەڵەكانی تر هەژمار كراون،زگ و‌ زایان پێوەكراوە و وەبەرهێنراون، چۆن ئاژەڵ وەبەردەهێنرێت،بەهەمان شێوە كۆیلەكانیش وەبەرهێنراون،كە كۆیلەی زەوی پەیدا دەبێت، وەكو كەرەستەكانی خانوبەرەویا كشتوكاڵیەكان، لەسەر زەوی كڕین وفرۆشتنیان پێوە كراوە.

جاشایتی و كۆیلایەتیش بەچەندین شێوە و لە زۆر چەمكی گەورەو زەقدا شاراوەتەوە،وەکو ئەوی مەسعود بارزانی سەرۆکی پاڕتی و پەیوندییە سیخۆڕییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەردا وەک سەرۆک کۆمار و میتی تورکیا،یا دەزگای هەواڵگیری (ئیتلاعات) ئێراندا گفتوگۆیان کردووە و بەو‌ ئامانجە گەیشتوون کە پەکەکە لە قەندیل دەر بکریت و بە ئاشکرا دەڵێن تورکیا مافی خۆیەتی و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتیشیان چەک کردووە بۆ کوماری سێدارە…

ئەم کۆیلانە ھیچ کات ناپرسن ئەم پیوندییە دیپلۆماسییانە بۆ ھەمیشە بە زەرەری کورد تەواو دەبێت؟

كۆمەڵێك چەمك دروست كراوە بو شاردنەوەی کۆیلە بون،كە زۆر مرۆڤ ناتوانێت دەرک بەكۆیلەبوونی خۆی بکات!.
وە ئەم داپۆشینە بووەتە هۆی ئەوەی جاش و كۆیلەكان كەمتر هەست بە كۆیلایەتی خۆیان بكەن،تەنانەت هەر بەمەشەوە ناوەستن و زۆر لە حیزبەکان لافی ئازادی وسەربەخۆییش لێدەدەن کە چی لە واقیعدا

کور و کچی کورد بە کوشت دەدەن لە حالێکدا سەرکردەی حیزبەکان خۆیان کۆیلەی داگیرکەرانن!.

كاتی خۆی وتەیەك باو بوو،دەگوترا ئەگەر كۆیلەیەكت بینی خەوتووە،وەئاگای مەهێنە لەوانەیە خەون بەئازادیەوە ببینێت،بەڵام ئێستا دەبێت لەناو خودی ئازادیەكانەوە لەكۆیلایەتی بگەڕێین،لەبەرئەوەی ئازادیەكان بەشێوەیەك شرۆڤەیان بۆ دەكرێت وبەكاردەهێنرێن،كە هیچ بایەخێك نەك بۆ ئازادی كۆیلەكان بەڵكو بۆ ژیانی كۆیلەكانیش ناهێڵێتەوە،

بۆیە ئەگەر لەئێستادا كۆیلەیەكت بینی خەوتووە، واتای ئەوە نیە رەنگ بێت خەون بەئازادیەكانیەوە دەبینێت، بەڵكو واتای ئەوەیە ئازادیە رووكەشەكان وا فریویان داوە،كە بەپشوویەکی درێژەوە لێی خەوتووەو فێری ژیانێكی تەمبەلی و بێ بیركردنەوە بووە،ئەو لەجیاتی ئەوەی خەون بەئازادیەوە ببینێت،بەناوی ئازادیەوە بەرگری لەكۆیلایەتی خۆی دەكات وزۆرجاران ژیانی خۆشی بۆ دەكاتە قوربانی!بۆیە وەئاگا هێنانەوەی كۆیلەكانی سەردەمی ئێستا لە وەئاگا هێنانەوەی كۆیلەكانی سەردەمی كۆن زۆر زەحمەت و‌ ئاستەنترە،چونكە ئەوان دەیانزانی كۆیلەن و‌‌ دانیان بەو دۆخە دادەنا،كە تیایدا دەژیان، بەڵام ئەوانەی سەردەمی نوێ دان بەكۆیلایەتی خۆیاندا دانانێن،بۆیە خەبات كردن دژی كۆیلایەتی لەسەردەمی نوێدا پێویستی بە دوو قۆناغی زۆر هەستیار هەیە، قۆناغی یەكەم دەبێت تێی بگەیەنیت وبۆی روون بكەیتەوە،كە ئەو ویستی خۆی لەدەستداوە وخاوەنی كەسایەتی خۆی نیە،واتە كۆیلەیە،ئەم پڕۆسەیەش ئاسان نییە و كارێكی ئێجگار وردو گەورەی دەوێت،

لەبەرئەوەی بەدەیان میدیاو شەپۆڵی دەنگی و وێنەیی كار لەسەر چەسپاندنی ئەو وێناكردنە دەكەن,بۆ ئەوەی کە كۆیلەكان وەك كۆیلە لەخۆیان تێنەگەن! لەم دۆخەشدا دەرهێنانی كۆیلەكان لەشەوە زەنگی كۆیلایەتی ئاسان نییە و‌ هەمیشە لە ترسی تیشكی خۆر،وەك ” ئەفلاتوون ” باسی دەكات، بەویستی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناو تاریكایی ئەشكەوتەكە، دەرهێنانی كۆیلەكان لەو ئەشكەوتەی كە بەچەندین شێوە بۆیان رازێنراوەتەوە،كارێكی زۆری پێویستە،دوای ئەو كارە زۆرە،واتە تا بەهۆشی دەهێنیتەوە ئەو كۆیلەیە،ئنجا قۆناغی دووەم دەست پێدەكات، كە قۆناغی هەوڵدانە بۆ ڕزگاربوونی لەو كۆیلایەتیە!

هاوبەشی :