هەپەگە: هێزەكانمان گوزری كوشندەی لە سوپای داگیركەر داوە، ٢٧ جار بە فڕۆكەی جەنگی بۆردوومانى سەنگەرەکانى بەرخودان كراوە.

52
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل –هەپەگە بڵاوی كردەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانمان گوزری كوشندەی لە سوپای تورك داوە، دەشڵێن، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورک ٢٧ جار بۆردوومانى سەنگەرەکانى بەرخودانیان کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە بارەی ئاماری شەڕ و پێكدادانی هێزەكانیان لە گەڵ سوپای تورکدا لە خاكی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ڕۆژی ١٢ـی تەمموز هێزەكانمان لە ناوچەی هەفتانین بە قەناس سوپای داگیركەریان لە گۆڕەپانی كانی بەی كردە ئامانج و بەهۆیەوە سەربازێكی تورك كوژرا، هەروەها ڕۆژی ١٣ـی تەمموز لە ناوچەی مەتینا هێزەكانمان بە چەكی ئۆتۆماتیكی، بلدۆزەرێکى سوپای داگیركەری تورکیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە كولكە كردە ئامانج، كە بەهۆیەوە گورزێكی سەخت لە بلدۆزەرەکە كەوت و لە كاركردن خرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر ڕۆژی ١٣ـی تەمموز لە ڕۆژئاوای ناوچەی زاب هێزەكانمان بە تاكتیكی قەناس سیستەمێكی كامێرای چاودێری سوپای داگیركەری توركیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانى گردی جودی كردە ئامانج، هەر لە هەمان ڕۆژدا یەكینەكانی ژنانی ئازاد بە تاكتیكی قەناس سوپای داگیركەریان كردە ئامانج، كە لە ناو گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودیدا بوون، لە ئەنجامدا سەربازێكی تورك كوژرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ١٣ـی تەمموزدا هێزەكانمان بە چەكی قورس سوپای داگیركەری توركیان كردە ئامانج، كە لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە جموجۆڵدا بوون، ئەمەش بووە هۆی وەستاندنی جموجۆڵەكانی سوپای دوژمن، هەروەها هێزەكانمان بە چەكی نیمچە ئۆتۆماتیكی سەربازانی دوژمنیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار كردە ئامانج و گورزێكی توندیان لە سوپای داگیركەر دا.

باس لەوەشكراوە، لە ١٤ـی تەمموز سوپای داگیركەر كە لە هەوڵی جێگیركردنی كەرەستەی جەنگی بوو لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدی، كرانە ئامانج، لە ئەنجامدا جموجوڵەكانی سوپای دوژمن ڕاگیرا، هەمان ڕۆژ هێزەكانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدی بە قەناس چەند سەربازێكی سوپای داگیركەری توركیایان كردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو سەربازی تورک كوژران.

ئەوەش هاتووە، هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورک لە ١٢ و ١٣ و ١٤ـی تەمموزدا بەم شێوەیە بوو، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتى تورک نۆ جار گردی شەهید هاوار و شەهید شەریف و بەربازین و سێنین و خانیریان لە دەڤەری خاكورك بۆردومان كرد، ١٣ جاریش گۆڕەپانەكانی سپیندەر و مەج و زیڤیك و خەیر و كۆزێیان لە ناوچەی كاری بۆردومان كرد، هەروەها پێنج جاریش ناوچەی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب بۆردومان كرا، واتە بە گشتی ٢٧ بۆردومانى سەنگەرەکانى بەرخودان کراوە.

لە كۆتایدا ئەوە خراوەتەڕوو، لە ١٤ـی تەمموزدا گۆڕەپانەكانی بەرخۆدان لە مەتینا، كولكە، شیلاز، دەركاڵ لە ناوچەی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب و گۆڕەپانی گردی شەكیف لە ناوچەی خاكورك بەر هێرشی هێلیكۆپتەرەكانی توركیا كەوتوون.

هاوبەشی :