ئەو هێزانەی پاراستنی بنەماڵەی بارزانى و هێزەکانى تورکیان دەكرد و سەركوتی خۆپیشاندانەكانیان پێئەكرا مووچەكەیان بڕا.
غالب محەمەد، ئەندامى پێشووى پەرلەمانى عێراق لەبارەى بڕینى مووچەى هێزەکانی ڕۆژ و حسێن یەزدان پەنا لەلایەن عێراقەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژە بەوەدەكات، بری ٢٦ ملیار و ٧٩٠ ملیۆن دینار کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان درووست بووە، بەغدا نەیناردووە.
ئەو پارەى نەنێردراوە بودجەی هێزەكانی ڕۆژ، كە پاراستنی هێزەكانی توركیای لە ئەستۆیە لە هەرێم و هێزەكانی حسێن یەزدان پەنایە، كە ماوەیەك دژ بە خۆپیشاندان بەكاریان دەهێنا.
باسى لەوەشکردووە، ئێستا دەبێت بۆ خەڵك و هێزە ئەمنییەكان دەركەوتبێت، کە ئەم هێزانە لە بودجەی هەرێم پارەیان پێ دەدرێت و خەریكی پاراستنی بنەماڵەی بارزانى و هێزەکانى تورکیان.
لە کۆتایدا وتویەتى، بەهۆی بندیوارەكان و ئەو هێزانەوە هێزی ڕاستەقینەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانى دیکە بێ موچە بوون.