فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی سوپای داگیرکەری تورکیا کە دوێنێ لە گەڤەر کەوتە خوارەوە، لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە پێکراوە
دوێنێ هەینی ١٢ تەموز ٢٠٢٤ ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا ڕایگەیاندبوو کە لە گەڤەر فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كەوتۆتە خوارەوە، ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی نزیک لە هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، ڕایگەیاند کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی سوپای داگیرکەری تورکیا کە دوێنێ لە گەڤەر کەوتە خوارەوە، لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە پێکراوە.