هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکراکرد
لە فوڕات نیوز وەرگیراوە
هەپەگە رایگەیاند، ٢ گەریلا ٤ی حوزەیران لە وان شەهیدبوون و ئەوەی خستەڕوو، “بە گیانی خۆیان نیشانیاندا کە هەڵوێست و بەرخودانی جەنگاوەری ئاپۆیی دەبێت چۆن بێت”.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
‘٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر گۆڕەپانی ماسیرۆ لە ناوچەی ئەلباکی وان تیمێکی گەریلا کرانە ئامانج. جەنگاوەرانی ئاپۆیی هێژا هاورێیانمان سەرهەڵدان و فیراز کە لەو هێرشەی دوژمندا برینداربوون، بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەونە دەست دوژمن، بە گیانبازی گەیشتە کاروانی شەهیدان. کاتێک ئەو فەرماندانەی لە تەنیش هاوڕێیانمان سەرهەڵدان و فیراز مەیلی خۆبەدەستەوەدانیان نیشاندا، ئەوان گیانبازیان هەڵبژارد. هەڵوێستی سەرهەڵدێری هاوڕێیانمان سەرهەڵدان و فیراز لە دژی دوژمن، رۆحی فیدایی ئاپۆیی کە خۆی بەدەستوە نادات، لەم سەردەمەدا وێنا کرد. ئەو هەڵوێستەی هاوڕێیانمان سەرهەڵدان و فیراز لەو رۆژانەیدا ئێمە پێشوازی لە ساڵیادی بەرخودانی ١٤ی تەمووز دەکەین بووە درێژەدان بە هەڵوێستی کەمال پیر و خەیری دورموشەکان کە خیانەت و خۆبەدەستوەدانیان لە ژوورە رەش و تایرکەکانی زیندانی ئامەد خستە ژێر گڵ.
هاوڕێیانمان کە بە ئاگاداری دژوارییەکانی شەڕ لە باکوری کوردستان بوون، لە دژوارترین گۆڕەپانەکان ئەرکە شۆڕشگێڕیەکانیان بە شێوەیەکی شایستە جێبەجێکرد، بە گوێرەی رۆحی سەردەم بوونە خاوەن بەرپرسیارێتی. بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، کە بە رەنجێکی گەورەی رێبەرایەتیمان ئافرێندراون، بە بێ دوو دڵی تێکۆشان. بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و کۆلۆنیالیست نەگاتە ئامانج، سنگی خۆیان کردە قەڵغان و لە مێژووی تێکۆشانماندا بەشداربوون و بۆ پەرەپێدان بە تێکۆشانمان کە لە سەر هێڵی گیانبازی بە قوربانیدانی زۆر بەرەوپێشبراوە، تێکۆشانی گەورەیان کرد. بە ئاگاداربوون لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان، ئەرکێکی مێژووییان لە ئەستۆ گرت. لەگەڵ ئەوەش کە خەڵکی پارچەی جیاوازی کوردستانیش بوون، بوونە نمونەی یەکێتی نەتەوەییمان. بە گوێرەی بنەماکانی پەیوەندی قووڵ و هاوڕێیەتی و دڵسۆزی پەکەکە بۆ شەهیدان جوڵانەوە و بەشداربوونێکی پڕ ورە و پڕ جۆش و خرۆشیان هەبوو. لە دژوارترین هەلومەرجیشدا سازشیان لەسەر هەڵوێستی ئاپۆیی نەکرد و ئەرکەکانی هاوڕێیەتیان بەجێگەیاند. بەشەهیدبوونیان نیشانیاندا کە دەبێت هەڵوێست و بەرخودانی جەنگاوەرانی فیدایی ئاپۆیی چۆن بێت.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان سەرهەڵدان و فیراز و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بە رێز وپێزانینەوە بەژنی خۆمان بەرامبەر بە یادەوەری ئەوان دادەنەوێنین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
١- ناسناو: سەرهەڵدان کوردۆ
ناو و پاشناو: رێبوار ئەمینی
شوێنی لەدایکبوون: مەریوان
ناوی دایک- باوک: مەستورە – رەحیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ وان
٢- ناسناو: فیراز ئارژین
ناو و پاشناو: بارزان نوماش
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: کیبار – بایرام
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ وان