حزبی شیوعی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورکیا بۆسەر باشوور خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان، لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١١ تەموزی ٢٠٢٤ لەبەردەم مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، بەشێک لە ئەندام و لایەنگرانى حزبی شیوعی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و چەندین دروشمیان بەرزکردەوە.
لە خۆپیشاندانەکەدا ئاماژە بەم دروشمانە کرابوو”نابۆ داگیرکاری” ” حکومەت و ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق کوا هەڵویستتان”” بۆچی یو ئێن بێدەنگە؟”.
ئەندام و لایەنگرانى حزبی شیوعی داوا لە هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێم دەکەن پابەند بن بە پاراستنى سەروەری نیشتمان و داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک بووەستێنن.
هەروەها حزبی شیوعی جەخت لەوە دەکاتەوە، دژی داگیرکارییەکان دەوەستانەوە و سەرکوتکردنى ئازادییەکان لەناوخۆ ڕیسوا و شەرمەزار دەکەن.