ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە شارۆچکەی شنگال هێرشەكەی سەر تیمی ڕۆژنامەوانی چرا تیڤى و ڕادیۆى هەمان کەناڵیان شەرمەزار كرد.

50
0
هاوبەشی :

 

ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە شارۆچکەی شنگال هێرشەكەی سەر تیمی ڕۆژنامەوانی چرا تیڤى و ڕادیۆى هەمان کەناڵیان. شەرنەزار كرد.

ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە شنگال بڵاویان کردەوە، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە سوپای داگیرکەری تورک لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کردیە سەر ئۆتۆمبێلی تیمی ڕۆژنامەوانی چرا تیڤى و ڕادیۆى هەمان کەناڵ لە شارۆچکەکەمان.

ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە شارۆچکەی شنگال سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر تیمی ڕۆژنامەوانی چرا تیڤى و ڕادیۆى هەمان کەناڵ ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەو ڕۆژنامەنووس و دەزگایانەدا هاتووە، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە سوپای داگیرکەری تورک لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کردییە سەر ئۆتۆمبێلی تیمی ڕۆژنامەوانی چرا تیڤى و ڕادیۆى هەمان کەناڵ لە شارۆچکەکەمان.

ئەوەش هاتووە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر، بە مەبەستى پاراستن و ڕێزگرتن لە کاری ڕۆژنامەنووسان.

هاوبەشی :