داگیركەری تورك بە درۆن هێرشی كردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک شنگال بە پێی زانیارییەكانی هەرێم ٢ ڕۆژنامەنووس و ٤ کەسی دیکە برینداربوونە.

53
0
هاوبەشی :

 

  • داگیركەری تورك بە درۆن هێرشی كردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک شنگال بە پێی زانیارییەكانی هەرێم ٢ ڕۆژنامەنووس و ٤ کەسی دیکە برینداربوونە.

ڕۆژنامەوانانی شنگال بۆ ئەوەی دەربارەی دەیەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ـی ئابی ٢٠١٤ چاوپێکەوتنێک ئەنجام بدەن، چوونە شارۆچکەی تل قەسەب، لە کاتی گەڕانەوەدا ئۆتۆمبێلەکەیان لە ناوەندی شنگال کرایە ئامانج.

ئاسایشی ئێزدخان لە شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی کرد، ڕایگەیاند هێرشەکە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە وە ئەنجامدراوە و دووپاتی کردەوە، لە هێرشەکەدا ڕۆژنامەوانی چرا تیڤی مەدیا حەسەن کەمال، ڕۆژنامەوانی چرا ئێف ئێم موراد میرزا ئیبراهیم، شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە خەڵەف خدر و سێ کەس لە شوێنی ڕووداوەکە بە ناوەکانی زیاد ئیلیاس قاسم و مەجید جەمال ڕەشۆ و زیلان زیاد ئیلیاس، بریندار بوون.

ڕاگەیەندرا، موراد میرزا ئیبراهیم کە لە ڕووداوەکەدا بریندار بووە، ماوەیەکی زۆرە خەباتکاری چاپەمەنی ئازادە، چارەنووسی براکەی کە لە فەرمانی ٣ـی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنرا، هێشتا نەزانراوە و خوشکەکەی یەکێکە لە ڕزگاربووەکانی دەستی چەتەکانی داعش.

هاوبەشی :