ئەنجامنامەی دووهەمین کۆنگرەی ئەوروپای پژاک بڵاوکرایەوە
فوڕات نیوز
ئەنجامنامەی دووهەمین کۆنگرەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە: “تێكۆشان بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ناوه‌ندی كار و خه‌باتی ئێمه ده‌بێت”.
ئەنجامنامەی دووهەمین کۆنگرەی ئەوروپای پژاک
لەپاش کۆتایی هاتنی دووهەمین کۆنگرەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)، ئەنجامنامەیەک بڵاوکرایەوە و چەند بڕیارێک پەسەند کرا، تێیدا هاتووە: “ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ، ئازادی ئیراده‌ی كوردی ئازاده و كلیلی چاره‌سه‌ری پرسی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانه له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا. به‌و پێیه‌ش تێكۆشان بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ناوه‌ندی كار و خه‌باتی ئێمه ده‌بێت”.
پژاک لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: “لە سەردەمێکدا دووهەمین کۆنگرەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) دەبەسترێت، کە ناوچەکە لە ڕەوشێکی هەستیاری سیاسی‌دا خۆی دەبینێتەوە و ڕەوشی نادیاری سیاسی باڵی کێشاوە بەسەر ئەم ناوچەیەدا و لە هەموو لایەکەوە دەستتێوەردان، بووەتە هەوێنی ئاکتەرانی ناونەتەوەیی و ناوچەیی و دەستێوەردانەکان و شەڕی پڕۆکسی لە ئاجێندای ڕۆژانەی ئەو هێزانەدایە.
دەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیە لە ناوچەکە، دۆخێکی هەستیاری ساز کردوە کە ئەو دۆخە بەرەو شەڕێکی بەرفراوانی ناوچەیی دەڕوات و ڕێگا خۆشکەر دەبێت بۆ دەستێوەردانی بەرفراوان تری ئاکتەرانی ناونەتەوەیی. شەڕی غەزە لە پانتاییەکی بەرفراوان و لە چوارچێوەی ئاجێندای خۆیدا خەڵکی سیڤیلی لە ڕەوشێکی نالەباردا ڕاگرتوە و هاوکات پلان و دەستێوەردانەکانی تورکیە بە هاوکاری و چاوساخی ڕاستەوخۆی پاڕتی دیمۆکڕات و بنەماڵەی بارزانی لە ڕۆژاوای کوردستان و بەتایبەت باشوری کوردستان، ئەو دۆخەی چەندین بەرابەر مەترسیدارتر کردوە بۆ داهاتو و چارەنوسی گەلی کورد. ئەو ئامادەکاریەی تورکیە بۆ باشوری کوردستان و هێرش بۆ سەر پێگەکانی گەریلا، وەک پیلانێکی نەگریس بۆ سەر داهاتوی کوردستان دەنرخێندرێت و ڕەوش، ئەوەندەی کە هەیە ئاڵۆزتر دەکات.
هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە ئێران دوای کوژرانی گوماناوی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران، نیشانی دا کە گەلانی ئێران دوای شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ئیتر هیچ مەشروعیەتێک بۆ دەستەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران قایل نابن و سیناریۆکانی پێشوی ئەو دەستەڵاتە، لەناو خەڵکدا جێگە و پێگەی نەماوە و ڕێژەی بەشداریکردنی دەوری یەکەم ئەو ئیدعایەی نیشانی‌دا، هەرچەند بە شێواز‌و مێتۆدی جودا هەوڵیان داوە ڕێژەی دەنگەکان زیادە نیشان بدەن و بە موهەندسی کردنی هەڵبژاردن و دانانی مەسعودی پزشکیان وەک سەرۆککۆماری ئێران، سیگناڵێکی ڕاستەوخۆیان بۆ موعتەدل نیشاندانی ئەو دەستەڵاتە لە بەرامبەر هێژمۆنی جیهانی نیشان دەدات تاکو لەبواری ناودەوڵەتی شەرعیەتێک بۆ خۆیان بەدەست بێنن و هاوکات چەکەرەیەکی ڕیفۆرمخوازی لە دڵی گەلانی ئێران‌دا بچێنن، بەڵام ئەو تەرفەند و مێتۆدانە لەسەر گەل هیچ باندۆرێکی نەماوە. لاوازی و بێ پلانی ده‌سته‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌كانی ئێران و سیاسه‌تی سه‌ركوت و برسی كردنی گه‌ل، بووه‌ته هۆی سه‌رهەڵدانی گه‌ڵان و رادیكال بوونه‌وه‌ی خواستی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران. هەژاری، بێكاری، نه‌بوونی ئازادیه سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، قووڵبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئابوری، دیپلۆماسی ناكارامە، سه‌ركوتی سیسته‌ماتیكی ژنان، گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئیداری و سه‌ركوتی بیرمه‌ندانی ئایینه جیاوازه‌كان و درێژه‌دانی سیاسه‌تی گرتن و ئەشكنجه و کوشتن، بووه‌ته هۆی ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاوی گه‌لانی ئێران و بە شێوازی گۆڕینی ڕوکەشی سەرۆککۆمارێک ناتوانن ئیتر فریودانی خەڵک بە شێوازی پێش‌و درێژە پێبدەن.
له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئاوادا ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌شدار له گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، خۆیان بۆ قۆناغێکی نوێ ئاماده ده‌كه‌ن، گه‌لانی ئێرانیش له گەڕان بەدوای مۆدێلی ژیانێكی ئازاد و شایسته دان. رێكخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پژاك له ئوروپا به هه‌ستكردن به حه‌ساسیه‌تی دۆخەکە خۆی بۆ قۆناغی نوێ ئاماده ده‌كات. له‌و چوارچێوه‌دا له ڕۆژانی ٢٨-٢٩-٣٠|٢٠٢٤، کۆنگرەی دووهەمینی خەباتی خۆی لە ئوروپا به‌ڕێوه برد.
لەو کۆنگرەیەدا بە چڕوپڕی لەسەر رەوشی سیاسەتی جیهانی، ناوچەیی و بەتایبەت ئەو بابەتانەی کە راستەوخۆ و یا ناڕاستەوخۆ پێوەندیان بە کوردستان بەگشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی هەیە، گفت‌وگوی لەسەر کرا.
لەسەر توکمەکردنی تێکۆشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە گشتی و بۆ پێشخستنی خەباتی هاوبەش لەگەڵ تەڤگەری شۆڕشگێڕی، دیموکراتیک و ئازادیخوازی نەتەوەیی گەلانی ئێران، ژنان، کرێکاران و زەحمەتکێشان لە کۆنگرەدا باس و گفتگۆی لە سەر کرا.
کۆنگرە بە پێی ئەو دۆخەی کە لە کوردستان و ناوچەکەدا تێپەڕدەبێت و پێویستی تێکۆشان لە هەموو مەیدانەکانی خەباتدا، هەروەها لەناو کۆنگرەدا بۆ وڵامدەربوون بە ئەم دۆخە، باسێکی بەرفراوانی لەسەر پێویستی پتەوکردنی رێکخستن کرا. پێداگری لەسەر ئەوە کرا کە پێشخستنی رێکخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی روحی شۆڕشگێڕی رێگەچارەی هەنوکەیی تێکۆشانی رزگاری نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییە.
کۆنگرە بە روحی شۆڕشگێڕی و بە شەفافیەتەوە باس و گفتگۆی لەسەر لاوازیەکانی پێشووتری خەباتی پژاک لە ئوروپادا کرد. بایەخدان بە ئەو هەوڵ و تێکۆشان و دەستکەوتانەی کە تا ئێستا لە خەباتی پژاکی ئوروپادا وەدەست هاتون باسی لێوەکرا و بەرز نرخێندران. رێز لە هەموو ئەندام و دۆست و وڵاتپارێزانە گیرا کە بوونەتە هێز و وزەی تێکۆشانی پارتەکەمان لە دەرەوەی وڵات.
کۆنگرە لە دوای شرۆڤە کردنی رەوشی رابردوی خەباتی پژاک لە دەرەوەی وڵات و دیاریکردنی لاوازی و دەستکەوتەکان، دەرفەت و لەمپەرەکان و پێویستیەکانی تێکۆشانی داهاتووی خەباتی پژاکی لە دەرەوەی وڵات دەستنیشان کرد و بە وردی دیاسپۆرای کوردی خستە بەر شیکردنەوە.
کۆنگرە نرخاندنی لە رەوشی کوردان کرد کە حاشاهەڵنەگرە کە کۆچبەربوونی کوردان بۆ دەرەوەی وڵات، راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ پێوەندی بەو پرسە نەتەوەیی، سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتیانەوە هەیە کە لە ئاکامی سیاسەتی داگیرکەرانی کوردستاندا خوڵقاون و زۆربەی هەرە زۆری کوردانی دەرەوەی وڵات راستەوخۆ رووبەڕووی ئەو زۆری و زەحمەتی و توندوتیژیەی کە بەسەر گەلەکەماندا سەپاوە، بوونەتەوە.
ئەو بارودۆخە لەگەڵ هەموو ئازارەکان، هەگبەیەکی پڕی لە هەستی نیشتمانپەروەری، ماتەوزە(پتانسیڵ)، ئەزموون و تواناییشی خولقاندووە کە ئەگەر باش هەڵبسەنگێندرێ و بیری لێبکرێتەوە و ئۆرگانیزە بکردرێت، دەتوانێت هەم ببێتە پاڵپشتی شۆڕشی ناوخۆ، هەمیش ببێتە هێزی ئاواکردنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیکی کوردان لە هەندەران، تا تاک و کۆمەڵگای کورد لە هەندەران بتوانێت وێڕای کەڵک وه‌گرتن لە دەرفەتەکان و باشیەکانی کۆمەڵگای خانەخوێ، لە نرخە ئەرێنیەکانی کولتووری کوردی و ناسنامەی کوردی دانەبڕدرێت.
ئوروپا ژمارەیەکی بەرچاوی کوردی هەرچوارپارچەی كوردستان و ماتەوزەی بەرچاوی کاروخەباتی تێدایە کە ئێمە تا ئیستا نەمانتوانییوە بە باشی ئەو ماتەوزە بخەینە گەڕ. بەشێک لەو کەمووکۆڕیانە کە نەیانهێشتووە ئێمە وەک رێکخستنی پژاک لە ئوروپا بەباشی ئەو ئیمکانانە بخەینە گه‌ڕ، له کۆنگرەدا دەستنیشان کران و رێبازی چارەسەرییان تاوتوێ كرا‌و. قووڵبوونەوە بۆ شێوازی نوێ و دۆزینەوەی رێبازی گونجاو بۆ پێشەنگایەتییەکی ڕاست خرایه به‌رباس. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆنگرە به شرۆڤه‌یه‌كی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه کۆمەڵێک بریاری گرنگی له كه‌ش و هه‌وایه‌كی گه‌رم و شۆڕشگێرانه‌دا په‌سند كرد لە ژێرەوە چەند بڕیارێک ئاماژەیان پێکراوە:
١) ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ، ئازادی ئیراده‌ی كوردی ئازاده و كلیلی چاره‌سه‌ری پرسی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانه له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا. به‌و پێیه‌ش تێكۆشان بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ناوه‌ندی كار و خه‌باتی ئێمه ده‌بێت.
٢) له ژێر فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی ژن‌دا، تێكۆشان دژی زێهنیه‌تی جنسیه‌ت پارێز به بنەما ده‌گرین.
٣) پاراستنی كولتوری ئەرێنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك هه‌وێنی كاری رێكخستنی به بنه‌ما ده‌گیرێت.
٤) ژیانی هاوبه‌شی گه‌لان و په‌ره‌پێدان به كولتوری پێكه‌وه ژیان و ناسینی جیاوازیه‌كان له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی هۆمۆژێنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه به بنەما ده‌گیردرێت.
٥) دیپلۆماسی وه‌ك ئامرازی ئاشتی و نزیكایه‌تی دۆستانه‌ی گه‌لان ده‌بینرێت. له‌و چوارچێوه‌دا دیپلۆماسی گه‌ل به‌بنه‌ما ده‌گیرێت و پێوه‌ندی له‌گه‌ل رێکخراوە مه‌ده‌نی و کۆمەڵایەتیەکانی گه‌لانی تر ئه‌وله‌ویه‌تی كارمان ده‌بێت.
کۆنگرە چه‌ندین بابەتی دیكه‌ی له خۆ گرت، وه‌ك مژاری گه‌نجان، ژنان، ژینگه. به پلاننامه‌یه‌كی توكمه و به درووشمی “ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین، نەتەوەی دیمۆکراتیک بونیاد دەنێین” له کەش و هەوایەکی پڕ له جۆش و خرۆشدا و به مۆراڵی به‌رز كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا”.