لە هەرێمی زاپ گەریلا چوار داگیرکەری سزادا و زریپۆشێکی لەناوبرد.

73
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند گەریلاکانی ئازادیی لە کاتژمێری ٠٧:١٦ـی شەوی ٥ـی تەمووز لە سەرگەلێ، بە چەکی قورس گورزیان لە زرێپۆشێكی جۆری کریپ وەشاندووە، لە ئەنجامیشدا زرێپۆشەکە لەناوبرا و سێ داگیرکەر کە لەناویدا بوون سزادران، لەهەمان کاتدا بە چەکی قورس و نیشانەشکێن ‌لە گردی ئامێدی چالاکیی لە دژی داگیرکەران ئەنجامدرا و داگیرکەرێک سزادرا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ٣٠ـی حوزەیران و ٢ـی تەمووز لە ناوچە جیاوازەکانی گەڤەر دەستی بە ئۆپەراسیۆنی لەشکرکێشی کرد و پلانی هەبوو فراوانتری بکات بەڵام هەپەگە دەڵێت ئەو پلانە لەلایەن گەریلاکانمانەوە پووچەڵکرایەوە و ڕێگە بە داگیرکەران نەدرا کە ئامانجەکانیان بپێکن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ٥ـی تەمووز کاتێک هێلیکۆپتەرێكی داگیرکەران ویستی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار بنیشێتەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە وەڵامیان درایەوە و لە ئەنجامدا گورز لە هێلیکۆپتەرەکە وەشێدرا و ناچار بە پاشەکشە کرا.

سەبارەت بە بۆردومانەکان دەڵێت کە لە سێی تا پێنجی ئەم مانگە لە ناوچەکانی لۆلان، کەندەکۆل لە خواکورک سێ جار، لە زاپ دوو جار، گۆڕەپانەکانی شیا، کانی سارکێ گوزێی گارە چوار جار، بێشیکی و میسکا لە مەتینا دوو جار، بە گشتیی ئەو ناوچانە ١١ جار بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کراون.

هاوبەشی :