دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کامپەینی “نان و دادپەروەریی” ڕاگەیاند.

55
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ، لە ناوەندی سەرەکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی لە ئەنقەرە، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە بارەی دەستپێکردنی کامپەینی “نان و دادپەروەریی” ئەنجامدا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، کار و نان و ڕەنج و پاشەڕۆژمان دزراوە، بە ملیۆنان کەس ڕووبەڕووی هەژاری کراونەتەوە، پاشەڕۆژی گەل دەدزن، بۆ تێکۆشان لە دژی ئەم بارودۆخە تێکۆشانی ئازادیی، یەکسانیی و دیموکراسیی بە کامپەینی “نان و دادپەروەریی” بەرفراوانتر دەکەین.

هەروەها ئایشەگوڵ دۆغان، بانگەوازیی لە هەمووان کرد کە بەشداریی لە کامپەینەکە بکەن، خاوەندارێتیی لێ بکەن.

ئاشکراشی کرد، کە کامپەینی “نان و دادپەروەریی” لە ١٩ـی تەمووز لە ناوچەی قۆسەری مێردین بە چالاکییەکی کشتوکاڵی دەستپێدەکات و ڕایگەیاند، لە مانگەکانی تەمووز و ئابدا لە ناوچەکانی مێرسین، کۆجاعەلی، ئیدر، ئاگری، ئەنتالیا، مانیسا، ئەستەنبول، هاتای، ئیزمیر و چەندین ناوچەی دیکە درێژەی پێ دەدرێت.

هاوبەشی :