هێزەکانی گەریلا لە چەندین ناوچە گورزیان لە داگیرکەران وەشاند
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، یەکینەکانی گەریلا لە چەندین ناوچە لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییان کردووە.
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە بەم جۆرەیە:
لە ئاڤاشین و گەڤەر لە داگیرکەران درا
“لە هەرێمی ئاڤاشین:
١١ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی کانی بی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.
لەهەرێمی گەڤەر:
٦ی حوزەیران لە سەر رێگەی گەڤەر و شەمزینان ٢ حەشارگەی وێگرتنی داگیرکەر لەناوبران.
لە هەرێمی مەتینا؛
١٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا ٢ کامێرای چاودێری داگیرکەر بە نیشانەشکێن لەناوبران.
چالاکییەکانی گەریلا لە رۆژئاوای زاپ زیادیان کردووە
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:
١١ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی کەسی درۆنێکی داگیرکەران خرایەخوارەوە. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١١ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران بە نیشانەشکێن لەناوبرا.
١١ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە دەیانویست دەست بە جموجۆڵ بکەن، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک برینداربوو.
١١ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درۆنێکی داگیرکەران بە چەکی سوک خرایەخوارەوە. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە ناوبرا.
١٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:١٥ و ٠٩:٣٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
١٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.
١٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.
بەکارهێنانی چەکی قەدەغە بەردەوامە
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە:
١١ی حوزەیران لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکرا بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
١١ و ١٢ی حوزەیران لە هەڕێمی قەندیل گۆڕەپانەکانی زەرگەلێ، شاخی بیستوسێ ٧ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی سنین یەک جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم یەک جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی دەشتی کافیا ٢ جار، لە هەرێمی هەفتانین گۆڕەپانی کانی بی ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ، سەری مەتینا و بێشیلی ٦ جار؛ بە گشتی ١٩ جار ئەو ناوچانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٢ی حوزەیران لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا”.