جەماوەری گەل بەڕێوەن بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەی جۆلەمێرگ

59
0
هاوبەشی :

 

جەماوەری گەل لە جۆلەمێرگ بە دروشمی ‘شارەوانییەکان موڵکی گەلە، ڕێگە بەدەستبەرداگرتنی نادەین’ بەرەوە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە بەڕێکەوتن.

گردبوونەوەی جۆلەمێرگ

لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ بە دروشمی ‘شارەوانییەکان موڵکی گەلە، ڕێگە بە دەستبەرداگرتنی نادەین’ گردبوونەوەیەکی بەرفراوانی جەماوەری ئەنجمام دەدرێت. بۆ ئەو مەبەستە جەماوەری گەل بە شێوەیەکی بەرفراوان بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەکە بەڕێکەوتن.

بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (دەتەکە)، کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئە)، پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) و چەندین ڕێکخراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ بە دروشمی ‘شارەوانییەکان موڵکی گەلە، ڕێگە بەدەستبەرداگرتنی نادەین’ گردبوونەوەیەکی بەرفراوانی جەماوەری ئەنجمام دەدرێت.

بۆ بەشداربوون لە چالاکیەکەدا جەماوەری گەل لە شارە جیاوازەکانی تورکیا و باکووری کوردستانەوە گەیشتوون بە گۆڕەپانی ئۆتۆگار لە گەڕەکی تاکسەرەی جۆلەمێرگ، هەرچەندە لە شەقامەکاندا ئاستەنگی بۆ ئۆتۆمبێلی چالاکوانان دروستکرا، بەڵام جەماوەری گەل بە وتنەوەی دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ”، “بژی بەرخۆدانانی زیندانیان” و “نا بۆ قەیوم، نا بۆ گۆشەگیری، ئازادی بۆ گەلی کورد” ئیرادەوە بەردەوام بوون و سەرەڕایی هەموو ڕێگرییەکان خۆیان گەیاندووە بە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە.

بڕیارە لە گربوونەوەکەدا هەریەک لە هاوسەرۆکانی دەم پارتی، هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە، هاوسەرۆکانی جۆلەمێرگی دەم پارتی، چەندین کەسایەتی، نوێنەرانی پارتە دیموکراتیک خوازەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری بکەن، لە گردبوونەوەکەدا ڕاگەیاندراو بخوێننەوە.

هاوبەشی :