ڕێپێوانی دیموکراسی دەستیپێکرد

53
0
هاوبەشی :

پێش گردبوونەوەی جۆلەمێرگ ‘ڕێپێوانی دیموکراسی’ دەستیپێکرد. بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکە درا.

لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ، بڕیارە لە ١٣ی مانگ بە دروشمی ‘شارەوانی گەلە، ڕێگە بە دەستبەسەرداگرتنی نادەین’ گردبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت. بۆ پاڵپشتیدان بە شارەوانی جۆلەمێرگ و بانگوازیکردن بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکە. ئەمرۆ لە ناوچەی شەمزینان ڕێپێوانی دیموکراسی دەستیپێکرد.

لە سەرەتایی ڕێپێوانەکەدا لە پێش بینای دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی خوێندرایەوە. وێڕای ئامادەبوونی چەندین پەرلەمانتار، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی بەشداری ڕێپێوانەکەبوون و دەستیان بە چالاکیەکە کرد.

ڕێپێوانەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە ناوەندی جۆلەمێرگ لە ١٣ حوزەیراندا کۆتایدێت.

هاوسەرۆکی جۆلەمێرگی دەم پارتی حومەیرا ئارمووت بانگەوازی لە هەمووانکرد بەشداربن لە گردبوونەوەی ١٣ی حوزەیراندا.

هەر لە ڕێپێوانەکەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی ساروهان ئۆلوچ قسەیکردو وتی: ” ئەمە تێکۆشانی دادپەروەری، ئازادی و دیموکراسیە. ئەم تێکۆشانە لە هەموو جێگایەک بەردەوام دەبێت. تێکۆشانمان لە دژی عەقڵێتی دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل بەردەوام دەبێت. ئەمە تێکۆشانی دیموکراسی و دیموکراتیکبوونە. دەسەڵاتداری هێزی خۆی لە دانانی قەیومەوە وەردەگرێت و دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا دەگرێت. بۆیە هیچ کاتێک ئەم عەقڵێتە قبوڵ ناکەین. لەبەرامبەریدا لە هەموو جێگەیەک تێکۆشان دەکەین. لە ئێستاوە تێکۆشانمان بۆ بۆ گردبوونەوەی ١٣ی حوزەیران دەستپێکردووە. وەک چۆن لە هەڵبژاردنەکاندا وەڵامی دەسەڵاتدارایمان دایەوە، بەوجۆرە لە شەقامەکاندا دەبینە وەڵامدەرەوەی دەسەڵاتداری.”

هاوبەشی :