لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لە شاری هەولێر بیست حاڵەتی ئاگركەوتنەوە تۆمار كراوە

41
0
هاوبەشی :

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر کرد

شاخەوان سەعید ڕایگەیاند، شەوی ڕابردووەوە دوو جار ئاگر لە گوندی باغەمرەی شەهاب لە سنووری شارەدێی دارەتوو لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوەن سووتاون، زیانەکانی ئاگرەکە تەنها مادیی بوون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگاکەمان هەبووە و پاش گەشتنى تیمەکانمان بە شێکی زۆرى ئاگرەکان بەبێ زیان کۆنتڕڵ کراون.

هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەى شەوى ڕابردوو هەڵکردنی ئەو بایە خێرایە بووە، کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.

هاوبەشی :