لە پاریس بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە شەرمەزار کرا

84
0
هاوبەشی :

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە چەکی کیمیایی بۆ سەر باشووری کوردستان، بە بەشداری چەندین چالاکوانان و وڵاتپارێز و بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک بە ڕێپێوان و گردبوونەوە لە پاریس شەرمەزار کرا.

لەسەر ناوی ئەنجوومەنی گەلی کورد چالاکوانان ڕایانگەیاند، چەتەکانی ئاکەپە-مەهەپە بەرامبەر گەریلا شکستیان هێناوە و دەیانەوێت بە چەکی کیمیایی ئەنجام بەدەست بهێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەوڵەتی تورکیا هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکات و لەبەرچاوی جیهان دژی گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی قڕکردن ئەنجام دەدات و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، کەچی دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چاویان لە تاوانەکان داخستووە.

هاوبەشی :