خودێدە ئیلیاس: دەیانەوێت بە بێ بەڕێوەبەری خۆسەر ئیدارەی شەنگال دامەزرێنن

77
0
هاوبەشی :

ئارگەش شەنگالی شەنگال ‌ANF

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال خودێدە ئیلیاس وتی: “نایانەوێت ئیدارەی شەنگال دروستبێت. جارێکی دیکە تەسلیمی پەدەکە نابینەوە.”

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕیوەبەری شەنگال

لەناو ئەم هەفتەیی کۆتاییدا چەندین ڕووداو لە ناو شەنگالدا ڕویدا و گەشەسەندی سیاسی و جڤاکی هاتەئاراوە، کە هەندێکییان وەک ڕۆژەڤی گەرم بەردەوامن. وا چاوەڕوان دەکرا لە سەری مانگی حوزەیراندا قایمامێتی شەنگال و ئیدارەی نوێی ڕابگەیەنرێت، بەڵام دوای دەستوەردانەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە، کاروباری قۆناغەکە ڕاوەستا. لە لایەکی دیکەوە بۆ دروستکردنی ئاژاوە و ناکۆکی لە نێوان گەلی عەرەب و کۆمەڵگەی ئێزیدیدا لە هەوڵداندایە. هەروەها حکومەتی عێراقی لەبری ئەوەی ڕێگە لەم هەوڵدانانە بگرێت، بە پێچەوانەوە بە شێوەیەک بووە بە ڕێگەخۆشکەر، گوشاری زیاتر لەسەر بەڕێوەبەری خۆسەر دەکات.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال خودێدە ئیلیاس لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە باسی لە هەڵوێستی کۆمەڵگەی ئێزیدی کرد سەبارەت بەم بابەتانە و هەروەها هەڵسەنگاندیکرد بۆ پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال.

‘پەدەکە لە ڕووی سیاسەوە جارێکی تر ناتوانێت خۆی بسەپێنیت بەسەر ئیرادەی شەنگالدا’

خودێدە ئیلیاس لەسەرەتای قسەکانیدا باسی لەوەکرد پلانی سیاسی لەسەر شەنگال بەردەوامە و وتی: “لە پەیمانی ٩ی تشرینی یەکەمدا دەیانویست ئیدارەدانی شەنگال جارێکی دیکە بگەڕێننەوە بۆ دەسەڵاتداری پەدەکە و ئەوکەسانەی لە شەنگال هەڵهاتبوون، بەڵام شەقامی شەنگال ئەمەی قبوڵ نەکرد. پەدەکە لە ٢٠٠٣ەوە هەتا ٢٠١٤ لە شەنگال بوو، بەڵام هیچ شتێکی لە شەنگالدا بونیات نەنا و کۆمەڵگەی شەنگالی بۆ فەرمانی ٢٠١٤ جێهێشت. کەواتا چۆن جارێکی دیکە لە چاوەڕوانی ئەوەدا دەبێت ئیدارەی شەنگال بکات؟ لە ڕووی سیاسیەوە هیچ کاتێک ناتوانێت خۆی بسەپێنێتەوە بەسەر شەنگالدا، ئیدارەی شەنگال پێویستە لە لایەن ئیرادەی شەنگالەوە بێت.”

‘خواستیانە ئاژاوە لە نێوان کۆمەڵگەی ئێزیدی و گەلی عەرەبدا بنێنەوە’

خودێدە ئاماژەی بەوەدا هەوڵدانێک هەیە بۆ ئەوەی لە شەنگالدا بەبێ بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال، سیستەمێک دامەزرێنرێت و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: “نایانەوێت ئیدارەی شەنگال دروستبێت، هەوڵدانێک هەیە بۆ دروستکردنی ئاژاوە لە نێوان کۆمەڵگەی ئێزیدی و گەلی عەرەبدا. لەدوای ٢٠٠٣ەوە پەدەکە کە ئیداری شەنگالی دەکرد چ شتێکی بونیات نا، کۆمەڵگەی ئێزیدی و گەلی عەرەبی دا بەگژی یەکتردا. لە ئیستاشدا دیسانەوە هەوڵدانێک هەیە بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتێکی لەم شێوەیە. هیواخوازین حکومەتی عێراقی، پێکهاتەی شەنگال لەبەرچاوبگرێت. گەر بە گوێرەی پەدەکەبێت، وەک چۆن ئەوەی شەنگالی چۆڵکرد لە ڕابردوودا، ئەوە بۆ ١٠ ساڵی دیکەش شەنگال ئاوا بمێنێتەوە.”

‘جارێکی دیکە تەسلیمی پەدەکە نابینەوە’

لە بەردەوامی قسەکانیدا خودێدە وتی: “لەگەڵ پارچەکردنی خاکی عێراقدا نین، دەمانەوێت عێراقێکی فیدراڵ و دیموکراتیک دامەزرێت. وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی خۆمان وەک گەلی عێراق دەبینین. ئێمە خاکی خۆمان دەپارێزین. لە فەرمانی ٢٠١٤دا بە تێکۆشانەکانی شەڕڤانانی ئێزید، ئاڵای عێراق لەسەر چیایی شەنگال مایەوە. پێویستە حکومەتی عێراقی ئەم ڕاستییە لە بیرنەکات. ئێمە جارێکی تر تەسلیمی پەدەکە نابینەوە.”

لەکۆتایدا هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال خودێدە ئیلیاس بانگەوازی حکومەتی عێراق کرد بڕیارەکانی خۆ جێبەجێبکات و ٣٠ حوزەیران دەرگای کامپەکانی باشووری کوردستان دابخات و کاروبارەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکان جێبەجێبکات

هاوبەشی :