کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی ڕۆژنامەنووسانی ژن بڵاوکردەوە.

60
0
هاوبەشی :

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە مانگی ئایاردا (جۆزەردان)بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسانی ژن زیانێکی گەورەیە لە دژی تێکۆشان بۆ یەکسانی ڕەگەزی کۆمەڵایەتی.

ئاماژە بەوەشکراوە، گوشار دەخرێتە سەر ڕۆژنامەنووسان، نەک تەنها مافی تاکەکەسییان پێشێل دەکرێت، بەڵکوو مافی ڕای گشتی بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست و بێلایەنیش زیانی پێدەگات.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە ماوەی مانگی ڕابردوو دا ٢٤ ڕۆژنامەنووس دادگایی کراون و ٨ ڕۆژنامەنووسی ژن زیندانی کراون هەروەها ئاماژە بەوە ُُشکراوە پێویستە ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ زامن کردنی سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان و پاراستنی ئازادی بیروڕا.

هاوبەشی :