بە بەشداری تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا سەپاندنی قەیوم بەسەر ئیرادەی گەلدا لە باكووری كوردستان لە شاری لەندەن شەرمەزار كرا

86
0
هاوبەشی :

دوێنێ هەینی كاتژمێر ٦ ئێوارە لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە دەستپێشخەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کەژار، ڕێکخراوی ژنانی جیهان، بزووتنەوەی گەنجانی بەریتانیا، لە گردبوونەوەیەکدا دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل شەرمەزار کرا.

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی خوێندرایەوە، کە وێڕای شەرمەزارکردنی کارە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لە بەرامبەر بە هەڵبژاردنەکان، ئاماژەیان بەوە کرد، تورکیا بە یاسای قەیوم ناتوانێت ئیرادەی گەل بندەست بکات، ئەوەی کە لە باکووری کوردستان ئەنجامی دەدات بە یاسای زۆرەملێ، ئێمە ڕۆژانە دەیبینین بە هەمان زهنیەت فاشیزمی، دەوڵەتی تورکیا گوند و شارۆچکە و هاوڵاتییانی مەدەنیی لە باشووری کوردستان دەکاتە ئامانج و کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدات.

دوای دوو کاتژمێر گردبوونەوەکە بە دروشمی “دەولەتی تورکیا هاوکاری د*اع*ش دەکات، تورکیا تیرۆریستە منداڵ کوژە ژن کوژە، تورکیا ژینگە کوژە، ژن ژیان ئازادیی، بژی بەرخۆدانی گەل کۆتا هات.

 

هاوبەشی :