سیستەمی بەرگریی گەریلا ئازادەكانی كوردستان لە ئاسۆس، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورکیای خستەخوارەوە

101
0
هاوبەشی :

 

 

 

 

 

 

کەمێک پێش ئێستا، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیل، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای لە ئاسمانی ئاسۆس خستەخوارەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی ئاژانسی ڕۆژنیوز فڕۆکەکە لە جۆری بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگرە و لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیلەوە لە ئاسمانی ئاسۆس پێکراوە.

ئەو سەرچاوەیە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، پاش پێکرانی لە سنووری شارۆچکەی دووکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە.

ئەمە ١٧مین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ئاسمانی باشووری کوردستان دەخرێتە خوارەوە.

هاوبەشی :