دژی دانانی قەیوم، لە کۆجاعەلی پێنج پاسی فاشیستان سووتێندرا.

53
0
هاوبەشی :

یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان-یەجەوەکە، ڕایگەیاند لە دژی دانانی قەیوم لەلایەن تورکیای فاشستەوە، لە کۆجاعەلی پێنج پاسی فاشیستان سووتان، هەروەها لە جۆلەمێرگیش چەندین چالاکیی ئەنجامدرا.

یەجەوەکە ئاماژەی بەوەشدا لە چوارچێوەی هەمان هەڵمەتدا لە ئێوارەی ڕۆژی ٥ـی حوزەیراندا لە جۆلەمێرگ چەندین چالاکییمان ئەنجامداوە و بە بەرد، مۆلۆتۆڤ و تەقەمەنی هەوایی وەڵامی پۆلیس دراوەتەوە.

هەروەها یەجەوەکە وتیشی ، پێویستە هەموو کەسێک بزانێت وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە، کە دەکرێتە سەر گەلەکەمان.

هاوبەشی :