گەریلایەکی یەرەکە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی ڕژیمی داگیرکەری تورکیا شەهید بووە

97
0
هاوبەشی :

 

ئاریان. تیڤی

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەرەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی جۆزەردان ڕایگەیاند کە گەریلایەکی ئەو هێزانە لە ناوچەی ئاسۆس لە هێرشێکی ئاسمانیی ڕژیمی داگیرکەری تورکیادا پەیوەستی کاروانی شەهیدان بووە.

لە ڕاگەیەندراوی یەرەکەدا هاتووە: “ڕۆژی ٣٠ی دیسەمبەری ساڵی ڕابردووی زایینی، گەریلا شەڕڤان ڕۆژدا کە لە هەرێمی ئاسۆس لەسەر ئەرکی شۆڕشگێڕیی خۆی بوو، لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕژیمی تورکیا شەهید بوو.”

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی یەرەکە ناسنامەی ئەو شەهیدە تێکۆشەرە بەمشێوەیە:

سانی ئیمانی، ناسراو بە شەرڤان ڕۆژدا، لەدایکبووی شاری ماکۆ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

یەرەکە وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید شەڕڤان و گەلی کورد، بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشان لەسەر هێڵی شەهیدانی تا سەرکەوتنی یەکجارەکی دووپات کردۆتەوە.

هاوبەشی :