فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانیی مێردین

58
0
هاوبەشی :

Screenshot

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەشاری مێردین، لە میانەی قسەکردنی لە سیمیناری سەرۆک شارەوانییەکانی تورکیا و کاتێک کە کودەتای سیاسیی ڕژیمی تورکیا و دانانی قەیوم بۆ شارەوانیی جۆلمەرگی شەرمەزار کرد، لەلایەن فاشیستەکانەوە هێرشی کرایە سەر.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە فەزای مەجازیدا بڵاوکراونەتەوە، دوای ئەم قسانەی ئەحمەد تورک، ژمارەیەک لە ئامادەبووانی سمینارەکە کە سەرۆک شارەوانیی شارە جیاوازەکانی تورکیا بوون، بە زمانێکی نەشیاو هێرشیان کردە سەر ئەحمەد تورک. زۆربەی ئەو کەسانە ئەندامی ئاکپارتی، مەهەپە و ئی‌پارتی بوون.

دیمەنە بڵاوکراوەکانی ئەم سیمینارە لە فەزای مەجازیدا کاردانەوەی زۆری لێکەوتۆتەوە و زۆرێک لە بەکارهێنەران باسیان لەوە کردووە کە ئەم دیمەنانە ئەحمەد کایایان بیردەخاتەوە. هاوکات گوتووشیانە کە ئەوە نیشان دەدات فاشیستەکان وانەیان لە مێژوو وەرنەگرتووە.

هاوبەشی :