خۆپێشاندانەکان لە جۆلەمێرگ دەیان گەڕەک و کۆڵانی ئەو شارەی گرتۆتەوە
بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، سەرباری ئەوەی ڕژیمی تورکیا قەدەغەی هاتووچۆ و باری نائاسایی لە جۆلەمێرگ ڕاگەیاندووە، بەڵام خەڵک بەبێ گوێدانە ئەو قەدەغەیە لە دەیان گەڕەکی شارەکە دژی کودەتای سیاسیی ڕژیمی تورکیا و زەوتکردنی شارەوانییەکەیان دەستیان بە خۆپێشاندان کردۆتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، خۆپێشاندەران درووشمگەلی وەک “بژی سەرۆک ئاپۆ”، “بژی بەرخۆدانی زیندانان” و “بەرخۆدان ژیانە” دەڵێنەوە.
خۆپێشاندەران هەروەها دژی ئەردۆغان و قەیوومە سەپێندراوەکەی درووشم دەدەن.
پۆلیسی ڕژیمی تورکیە هێرشی کردۆتە سەر خۆپێشاندەران و لە هەندێک لە گەڕەکەکان دەنگی دەستڕێژی گولـلە دەبیسترێت. هەروەها هێڵەکانی ئینتەرنێتیش تووشی ئاستەنگ بوونەتەوە.
لینكی ڤیدێۆ لە كۆمێنتە