ژنێکی گەنجی ئێزدی بەناوی (تەواف داوود چتۆ) لە کامپی هۆل لە دەستی چەتەکانی د*اع*ش ڕزگارکرا و گەڕێنرایەوە بۆ شنگال

68
0
هاوبەشی :

لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە و یەکینەکانی ژنانی شنگال- یەژەشە، ژنێکی گەنجی ئێزدی بەناوی (تەواف داوود چتۆ) لە کامپی هۆل لە دەستی چەتەکانی د*اع*ش ڕزگارکرا و گەڕێنراوەتەوە بۆ شنگال.

ئاماژە بەوەکراوە، تەواف داوود خەڵکی تلعزێرە و لە ساڵی ٢٠١٤ و لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ شنگال ڕفێنراوە، پاش ١٠ ساڵ توانرا لە دەستی چەتەکان لە کامپی هۆل ڕزگار بکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان تەواف داود چتۆ بە هاوکاری تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، گەیەندراوەتەوە و ڕادەستى بنەماڵەکەى لە شنگال کراوەتەوە.

هاوبەشی :