هەپەگە: لە مەتینا ٤ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران

45
0
هاوبەشی :

لە چالاکیی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دا لە مەتینا، ٤ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران و ٣ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکاریەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

“لە هەرێمی مەتینا؛

ڕۆژی ٢ی حوزەیران سەعات ٠٨:٠٠ و ٠٩:٠٠ و ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی میسکاێ، داگیرکەران کاتێک هەوڵیان دەدا دار ببڕنەوە و بچنە ناو سەنگەرەکانیان بە ئامانج گیران.

ڕۆژی ٣ی حوزەیران لە گۆڕەپانی میسکاێ سەعات ١٦:٤٠ ​​دوو گروپی داگیرکەر بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی کرانە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا ٤ داگیرکەر سزا دران و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون. داگیرکەران سەعات ١٧:٢٠ بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانیان لە گۆڕەپانەکەدا گواستەوە.

لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ؛

ڕۆژی ٢ی حوزەیران سەعات١٢:٠٠ لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا چەکی کیمیایی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بەکار بێنن، بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی چالاکی ئەنجامدرا.

لە ٢ی حوزەیران سەعات ١٤:٢٠ و ١٥:٠٠ بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی لە گۆڕپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران چالاکیی ئەنجامدار.

ڕۆژی ٣ی حوزەیران سەعات ٠٩:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. دوای ئەم چالاکییە داگیرکەران لە شوێنەکە کشانەوە.

ڕۆژی ٢ی حوزەیران سەعات ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی داگیرکەران بە ئامانج گیران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ٢ و ٣ی حوزەیران تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢٧ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی بۆردومان کران.

ڕۆژانی ٢ و ٣ی حوزەیران تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ڕۆژانی ٢ و ٣ی حوزەیران، لە هەرێمی خاکورک، گۆڕەپانەکانی کۆلیت و لۆلان ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخۆدانی باز، بێشیل، دەرگەلێ و سەری مەتینا ١٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیل سەر بە ڕۆژئاوای زاپ، هەرێمی بەرخۆدان شاخی بەهار ٢ جار؛ بەگشتی ١٦ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.

ڕۆژی ٢ی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدان شاخی ئۆرتێ بە هەلیکۆپتەرە شەڕکەرەکان بۆردومان کرا.

هاوبەشی :