لە ئۆپەراسیۆنێکی قەسەدەدا لە دژی چەتەکانی د*اع*ش لە دێرەزوور پێنج چەتە سزادران

58
0
هاوبەشی :

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە، لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی، لە بارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکەیان لە دژی چەتەکانی د*اع*ش لە دێرەزوور ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە، یەکینەکانی تێکۆشان لە دژی تیرۆر بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شانەیەکی د*اع*شیان کردووەتە ئامانج کە لە حەوت چەتەی د*اع*ش پێکهاتبوون، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ناوەندەکە داوێتی، بەشێک لەو چەتانە بەرپرسی تەقینەوەکانی ناو دێرەزوور بوون.

ئاماژەیان بەوەشداوە، هێزەکانمان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی دەستیان بەسەر مۆڵگەیەکەی شانەیەکی چەتەکانى د*اع*شدا گرتووە لە گوندی دەحلا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور، هەر لەو کاتەدا شەڕ دروست دەبێت و لە ئەنجامی شەڕەکەدا پێنج ئەندامی ئەو شانەیەی داعش کوژران کە دووانیان سەرچەتەن.

هاوبەشی :