هەپەگە ئاماری مانگی ئایاری ئاشکرا کرد: ٤٣ داگیرکەر سزادراون، درۆنێک خراوەتەخوار

56
0
هاوبەشی :

هەپەگە ئاماری شەڕەکانی مانگی ئایاری ئاشکرا کرد. گەریلاکان ٨٢ چالاکیان کردووە، ٤٣ داگیرکەریان سزاداوە. درۆنێکی هێرشبەر خراوەتەخوارەوە، بڕێکی زۆر کەلوپەلی سەربازی لەنابراون. داگیرکەرانیش ٢٨٦ جار بە چەکی کیمیایی، ٣٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغە هێرشیان کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد:

“دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست ئامانجیەتی کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە گەرنتی ئایندەی ئازادی گەلەکەمانن، پاکتاو بکات و هێرشە قڕکارییەکانی بگەیەنێتە ئەنجام. لە دژی هەموو هێرشەکان تێکۆشانمان بە رۆحی گیانبازی ئاپۆیی خۆڕاگری دەکات، هەبوونی گەلەکەمان دەپارێزێت و هیوای ئایندەی ئازاد بە زیندوویی رادەگرێت، لە مانگی ئایاردا کە مانگی شەهیدانە درێژە بە بەرخودانی خۆی دەدات و وەڵامی پێویست بە خائین و داردەستەکان دەداتەوە. هێزەکانمان کە لە دژی هەموو هێرشەکان جەستەیان دەکەنە قەڵغان و شەڕ دەکەن، هەر بستێک لە خاکی کوردستان بە ئیرادەیەکی گەورە دەپارێزن.

داگیرکەران ٢٨٦ جار چەکی کیمیایی، ٣٧ جار تەقەمەنی قەدەغەیان بەکارهێنا

سوپای تورکی داگیرکەری و تاوانباری شەڕ کە ناتوانێت بەرامبەر بەرخودانی مێژوویی هێزەکانمان بەرەوپێش بچێت، جارێکی دیکە یاسا نێونەتەوەییەکانی شەڕی پێشێل کردەوە و لە دژی تونێلەکانمان ٢٨٦ جار چەکی کیمیایی و ٣٧ جاریش تەقەمەنی قەدەغەی بەکارهێناوە. جگە لەوە سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ٢٤٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٤٣ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بەهەزاران جاریش بە هاوەن، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کراون.

٨٢ چالاکی ئەنجامدراون، ٤٣ داگیرکەر سزادراون

گەریلاکانی ئازادی کوردستان هێڵی بەرخودانی شەهیدانی مانگی ئایاریان بە شێوەیەکی بەهێز بە کرداری کرد و لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا تا باکووری کوردستان بۆ رزگارکردنی هەر بستێک لە خاکی کوردستان ئیرادەیەکی بێهاوتایان نیشاندا و سەرباری هەلومەرجی هەرە دژوار بە شێوەیەکی بێ دوودڵی چوونە سەر داگیرکەران و چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی هەموو هێرشەکان رێگەیان بە داگیرکەری و داگیرکەران نەدا و بە گیانی بەرخودان و سەرکەوتنی شەهیدانی مانگی ئایارمان تێکۆشانی خۆیان بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێووەبرد. هێزەکانمان لەناو ئەم مانگەدا؛ بە گشتی ٨٢ چالاکییان ئەنجامدا، گورزیان لە داگیرکەران وەشاند. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا ٤٣ داگیرکەریان سزادا و ٤ داگیرکەریش بریندابوون.

یەک لە دوای یەک درۆنی هێرشبەر (سیها) دەخرێنە خوار

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان قۆناغی بەرەوپێشبردنی باڵادەستی تەکنەلۆژیایی و تاکتیکیان لە مانگی ئایاریشدا بەرەوپێش برد و رۆژی ٢٧ی ئایار لە ئاسمانی قەندیل درۆنێکی هێرشبەری سیها لە جۆری ئاکسونگور کە سەر بە سوپای تورکی داگیرکەربوو خرایە خوارەوە. ئەو درۆنە هێرشبەرانەی سوپای تورکی داگیرکەر و میدیای شەڕی تایبەتەکەی بە پرۆپاگەندەی گەورە باسی دەکەن، لە ئاسمانی کوردستان یەک بە یەک دەخرێنەخوارەوە. سوپای تورکی داگیرکەر و میدیای شەڕی تایبەت چاویان بە رووی ئەو راستیەدا نوقاندووە و بە هیچ جۆرێک دانی پێدانانێن. لەبەر ئەوەی بەو کاراکتەرە دووڕوو و درۆزنەی دەوڵەتی دەزانرێت، دیمەنەکانی خستنە خوارەوەی ئەو درۆنە کە لە گۆشەی جیاجیاوە تۆمارکراون، بۆ رای گشتی بڵاوکراونەتەوە. گەریلای ئازادیی کوردستان کە ناوی پێداگریی لەسەر ئایندەی ئازاد و ژیانی شکۆمەندانەیە، وەک هێزی پێشەنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتیە مێژووییەکانی بە شێوەی شیاو بە جێبگەیەنێت، سڵ لە قوربانیدان ناکاتەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە میراتی تێکۆشانی شەهیدانیان بە نۆرە وەرگرتووە و پەرەیان پێداوە، بە دڵنیاییەوە دەیگەیەننە ئامانجی خۆیان کە بریتیە لە ‘رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد’.

ئاماری شەڕ و تێکۆشان لە مانگی ئایاردا بە بەرفراوانی بەم جۆرەیە:

هێرشەکانی سوپای تورک

هێرش بە فرۆکەی شەڕ: ٢٤٥

هێرش بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر: ٤٣

هێرش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٣٧

هێرش بە درۆنی بۆمبرێژکراو: ٦١

هێرش بە چەکی کیمیایی: ٢٨٦

چالاکیەکانی گەریلا

کۆی گشتیی چالاکیەکانی گەریلا: ٨٢

زیانە گیانیەکانی دوژمن

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون: ٤٣

ژمارەی داگیرکەران کە برینداربوون: ٤

ئەوانەی لەناوبراون

درۆنی ئاکسونگور: ١

سیستمی رادار: ١

کامێرای چاودێری: ١٠

حەفارە: ٣

درۆن: ١

کۆنتینەر: ١

خێمە: ٦

فۆتۆکاپان: ٧

سەنگەر: ٢

ئەوانەی گورزیان لێدراوە

هەلیکۆپتەر: ١

حەفارە:٢

سەنگەر: ٥

کامێرای چاودێری: ١

هاوبەشی :