هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانیی تەڤگەری ئازادیی باس لە هۆکاری کێشە خێزانییەکان دەکات

64
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی، باس لە هۆکاری کێشە خێزانییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، هۆکارکەی سیاسیی و ئابووریی و تەکنەلۆژیا و تۆڕەکۆمەڵایتەییەکان و ناهۆشیارییە.

چرۆ شوانیی پارێزەر و هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەبارەی زیادبوونی کێشە خێزانییەکانەوە بە “ماڵپەڕی تەڤگەر”ی راگەیاند: کێشە خێزانییەکان بە رێژەیەکی زۆر روو لە هەڵکشان ئەکات، هۆکارەکەش پەیوەستە بە رەوشی ئابووریی و سیاسیی ناهۆشیاریی، هەروەها هەموو ئەو پلانانەی کە ئەنجام ئەدرێن بۆ تێکدانی داب و نەریتی کۆمەڵگە.

باسی لەوەشکرد، بێگومان رەوشە ئابوورییە کە پلانێکی سیاسییە کە دوژمنان و داگیرکەران دایان رشتووە، کاربەدەستان و دەسەڵاتدارانی ناوخۆ کە تێکەڵ بە هێڵی خیانەتەبوونە جێبەجێی دەکەن. سەرباری ئەوەش تەکنەلۆجیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ئەو کرانەوە لە ناکاوەی بەڕووی جیهانەدا کە هیچ خۆ ئامادەکارییەکی تەندروست و راست و دروستی بۆ نەکرابوو و هۆکارێکی دیکەی کێشە خێزانییەکانە.

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی سلێمانی، باس لە هۆکارەکانی دیکەی زیادبوونی کێشە خێزانییەکان دەکات و وتی: بەشێکی تری هۆکارەکانن بە تایبەتیی تۆڕەکۆمەڵاییەتییەکانن کە بووەتە هۆکاری سەرەکیی خیانەتی هاوسەران، هەروەها بووەتە ئامرازێک بۆ ئيستغلال کردنی یەکتری بە گشتیی و بە تایبەتر لەنێوان گەنجان و هەرزەکاران کە بووەتە جێگای هەڕەشەکردن و ترساندن و ناوزڕاندن، وەک بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتە ڤیدیۆ کە زیاتر قوربانییەکان کچان و ژنانن. ئەمەش هۆکارەکەی بۆ نا هۆشیاریی تاکەکانی کۆمەڵگە، بەرامبەر ئەم بابەتە و نەبوونی سانسۆر بەسەر ئەم تۆڕانەوە دەگەڕێتەوە، ئەم ئامرازوو هۆکارانە، بەشێکی سەرەکیی کێشەکانن کە رووبەڕووی تاکەکانی کۆمەڵگە دەبنەوە و لە کۆتاییدا هەڵکشێت بۆ کێشەی خێزانیی.

هاوبەشی :