قەرەیلان: لە ٢٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیراندا، گەریلا لەسەر رێگای سەرکەوتندایە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان رایگەیاند، کە ١٥ی ئابی ساڵی چلەمین و ١ی حوزەیرانیش ٢٠ەمینی تەواو کردووە و وتی، “لە تێکۆشانی ساڵی ٢١ەمیندا هەر گەریلایەکی هەپەگە و یەژا ستار سەرکەوتنی گرنگ بەدەست دەهێنن”.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بە بۆنەی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ راگەیەندرا، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.
وەڵامەکانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان کە بە پرسیارەکانی ئێمەی داوەتەوە بەم جۆرەیە:
ئێمە لە بیستەم ساڵەی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانداین کە ساڵی ٢٠٠٤ راگەیەندرا. سەبارەت بە پێگە و گرنگی هەڵمەتی ١ی حوزەیران بۆ تێکۆشانی ئێوەم دەتوانن چی بڵێن؟
ساڵیادی ٢٠ەمینی هەڵمەتی مێژوویی ١ی حوزەیران، لە سەرەتادا لە رێبەر ئاپۆ، هەموو گەلەکەمان، دۆستانمان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین. لە ئەرداڵ، عادل، نودا، چیچەک، رەشید و ئاتاکانەکان تا قاسم ئەنگین، فازڵ بۆتان، عەگید جڤیان، گوڵجیا گابار، جۆمالی چۆروم، مزگین رۆناهی، یاشار بۆتان، عەگید ئامەدان، رۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهینەکانەوە من لە کەسایەتی شەهیدانی قارەمانمان هەموو شەهیدانی هەڵمەتی ١ی حوزەیران بە بیر دەهێنمەوە، لەبەر یادی ئەواندا بە رێز و پێزانینەوە بەژنی خۆم دادەنەوێنم و بەڵێنی هاوڕێیەتی کە بەوانمان داوە دووپات دەکەمەوە. ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنەمان دەبین، بە گەشتر کردنی تێکۆشان یادی شەهیدانی بە زیندوویی رادەگرین و لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە خەونەکانیان دەهێنینەدی.
هەڵمەتی ١ی حوزەیران لە تێکۆشانی ئێمەدا پێگەیەکی گرنگی هەیە. وەک دەزانرێت هەڵمەتی ١٥ی تەباخی بەناوبانگ رێگری لە لەناوچوونی گەلی کورد کرد، سەرلەنوێ ژیانەوەی هێنایەدی و پرسی کوردی گواستەوە بۆ سەر مێزی چارەسەری. هەڵمەتی ١ی حوزەیران دەتوانین وەک هەڵمەتی ١٥ی تەباخی دووەم پێناسەی بکەین. هەڵمەتی ١ی حوزەیران هەڵمەتێکە لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەرەوپێشبردنی ئازادییە. لە تورکیا بۆ بەرەوپێشبردنی کۆماری دیموکراتیک و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرەوپێشبردنی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک، هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕییە؛ بەڵام لە سەرووی ئاستی سەربازییەوە، ئاستەکانی ئایدۆلۆژی، سیاسی، رێکخستنی، کۆمەڵایەتی و کولتوری زیاتر لەپێشن. بۆ ئەوەی پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای هێڵی ئازادی ژن جێبەجێ بکرێت، هاتنەمەیدانێکی مێژویی شۆڕشگێرییە، کە ئەو پاڕادایمە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە پێشخراوە.
وەک ئێمە دیاریمان کرد، ئە هەڵمەتەی کە لە رێگەی ١٥ی تەباخەوە پێشخرا، پرسی کوردی گەیندبووە چارەسەری. بەڵام هێزە نێونەتەوەیی- هەژمونخوازەکان چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەرەوپێشچوونی هێڵی پەکەکەیان لە هەرێمەکە، بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بە مەترسی دادەنا. هەربۆیە ئەو کاتەی رێبەر ئاپۆ لە دژی پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم لە چوارچێوەی گەڕان بەدوای چارەسەریدا چووە ئەوروپا، لە بری چارەسەری لە دژی رێبەرایەتیمان پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان سەپاند. لە راستیدادا ئامانجی ئەو پیلانگێڕییە، کە حکومەتی تورک زۆر ئاگاداری نەبوو، یەگجار مەترسیداربوو. دەیانویست شەڕێکی بەو جۆرە هەڵبگیرسێنن کە رێگە لەبەر شەڕی کورد-تورک بکاتەوە، هانی قۆناغێکی بەو جۆرەیان دا و بۆ ئەوەی لە ناوچەکە قووڵتر ببێتەوە. ئەوەی کە ئەمەی زۆر باش و لە کاتی خۆیدا بینی رێبەر ئاپۆ بوو. رێبەر ئاپۆ بە ستراتیژێکی زۆر قووڵ بەری بە ئامانجی پیلانگێڕییەکە گرت و ئەو پیلانگێڕیەی پوچەڵکردەوە. ئەو پیلانگێڕیە بە ئامانجی لەناوبردنی بزوتنەوەکەمان، پەرەیپێدرابوو. لە بنەڕەتدا هەڵمەتی وەرچەرخانی گەورە کە پێشتر لێوردبوونەوە و بەدواداچوونی لەسەر ئەنجامدابوو، لە زیندانی ئیمراڵی درێژەی پێدا و ئەو پرۆسەیەی تەواو کرد.
ئایا ئەو وەرچەرخانە لە ناو بزوتنەوەکەتاندا بووە مایەی دژواری؟
سەرەتا بە هاوڕێ نزیکەکانیشیەوە، هیچ کەسێک لەو وەرچەرخان و گۆڕانکارییە تێنەدەگەیشت. هەربۆیە لە رووی تێگەیشتن لەو هەوڵانەی رێبەرایەتی، هەندێک دژواری هاتە ئاراوە. بەڵام رێبەر ئاپۆ لەو هەلومەرجە دژوارەشدا نیشانیدا کە ئەو وەک مرۆڤێکی زیرەک و وشیارە، بە پێداگرییەکی گەورەوە هێڵی خۆی ئافراند و هەوڵیدا کە لە هەموو کەس تێبگەیەنێت. لە رێگەی پاڕادایمەکەیەوە کە لە سەر ئەو بنەمایە بەرەوپێشی بردبوو، پەکەکەی گواستەوە بۆ ئاراستەیەکی نوێی ئایدۆلۆژیک-سیاسی- رێکخستنی. بەو جۆرە پیلانگێریی نێونەتەوەیی کە بە ئامانجی سڕینەوە پێشخرابوو، پوچەڵ کردەوە و جارێکی دیکە پەکەکەی بەرەو پرۆسەیەکی گەورەبوون و پێشکەوتن برد و رێگەی لەبەردەمی کردەوە. رێبەر ئاپۆ ئەو قەیرانە سەپێندراوەی گۆڕی بۆ بەرزبوونەوە و پێشکەوتنێکی گەورە. بە پێرسپێکتیڤێکی نوێ کە بەرەوپێشی برد، لە ناو سنوورەکانی تورکیادا لەسەر بنەمای کۆماری دیموکراتیک ماقووڵترین پێودانگی چارەسەری پرسی کوردی نیشاندا. تا کۆتایی رێگەی بۆ چارەسەری دیموکراتیک کردەوە. بۆ ئەوەی هەموو ترس و نیگەرانیەکان بڕەوێنەوە، هەموو شتێکی پێویستی بە هەوڵ و ماندووبوونی زۆرەوە بە ئەنجام گەیاند.
ئایا نزیکایەتی و هەڵوێستی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بەوە چۆن بوو؟
کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک لە سەرەتادا ئەو هێڵی چارەسەریەی رێبەرایەتیان رەتیان نەکردەوە. چونە ئیمراڵی و هاتنەوە، ویستیان لێی تێبگەن. لەو قۆناغەدا هەڵوێستێک بە گوێرەی چارەسەریان گرتەبەر. تەنانەت حکومەتی هاوپەیمانی دەسەپە-مەهەپە-ئاناپ کە لەو کاتەدا لەسەر حوکمبوو، بۆ یەکەم جار قەدەغەی سەر زمانی کوردییان هەڵگرت، زۆر سنوورداریش بێت سەبارەت بە پەروەردەی زمانی کوردی هەندێک بڕیاریاندا. واتە لە چوارچێوەی دەوڵەتدا، لەو کاتەدا بۆ تێگەیشتن لە بابەتەکە و پرسی چارەسەری چۆن هەڵبسەنگێندرێت، هەڵوێستێک لەئارادابوو.
بەڵام لە ئەیلولی ساڵی ٢٠٠١دا، لەلایەن ئەلقاعیدەوە لە ئەمریکا لە دژی تاوەرە دوانەکان هێرشێک ئەنجامدرا و لە رێگەی ئەو هێرشەوە هەموو شتێک گۆڕدرا. لەبەر ئەوەی ئەمریکا لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی لە دژی “تیرۆر” شەڕی راگەیاند. لەو چوارچێوەدا دەستوەردانی لە ئەفغانستان ئەنجامدا. لە هەموو جیهان رایگەیاند کە لە دژی تیرۆریزم پرۆسەیەکی دەتسپێکردووە و لەسەر ئەو بنەمایە هەنگاوی پراتیکی هەڵگرت. پەکەکەش لەناو لیستی تیرۆری ئەمریکادابوو. هەربۆیە دەبێت وا بیرکرابێتەوە کە ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر پەکەکە. یاخود پرۆسەی پاکتاوکردنی پەکەکە لەسەر ئەو بنەمایە ئاسانتر دەبێت، لە هەمان کاتدا دەوڵەت دەستی لە هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەری هەڵگرت. واتە دەستبەرداری مامەڵە و نزیکایەتیەکانی خۆی بوو.
رێک لەو کاتەدا هاتنە سەر حوکمی ئاکەپە جێگەی ئاماژەیە. ئەرکیان بە ئاکەپە سپارد لە پرسی کورد چارەسەر نەکات و ئەو پرسە بە تەواوەتی لەناو ببات. بەتایبەتی ئەو خاڵەی کە ئاکەپە دەنگی گەلی کورد وەربگرێت، هەڵیانسەنگاند و پرۆسەیەکی پاکتاوکردنیان لە بەرامبەر بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان سەپاند.
لە هەمان کاتدا لە لایەن تاقمێک کە لە پلەکانی بەڕێوەبەرایەتی بزوتنەوەکەماندا بوون و لە سەرەتاوە لێشەیان لەگەڵ هێڵی رێبەرایەتی هەبوو، بە لێپرسینەوەیەکی جیادا تێپەڕیبوون و بڕوایان رووخابوو، لە سیستمی پیلانگێری نێونەتەوەیی ساڵی ٢٠٠٢دا کردەوەیەکی چەتەئاسا و پاکتاوکارانەیان لەناوخۆدا بەڕێوەبرد. هەربۆیە چارەکە لەلایەک، پرۆسەی پاکتاوکردنی بزوتنەوەکەش لە ناوخۆ و دەرەوە بووە رۆژەڤ.