فڕۆكەكانی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندەكانی سنووری شارۆچکەی ئامادێی بۆردوومان دەكەن
بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ ئایاری ٢٠٢٤ فڕۆکەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانی ناوچەکانى گوندی سەرگەلێ و نهێلی لە سنووری شارۆچکەی ئامادێی بۆردوومان دەکەن.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە ئەو شوێنانەى بۆردوومان کراون نزیکبوون لە گوندەکانى سنوورەکە و زیانی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندوە، بەڵام زیانە گیانییەکان نەزانراون.
هەروەها لەئێستادا فڕۆکەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.