دەم پارتی بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرد

103
0
هاوبەشی :

کۆمسیۆنی یاسایی دەم پارتی بۆ ئەوەی بتوانێت چاوی بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت داواکاری ئاراستەی وەزارەتی داد کرد.

هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی یاسایی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) سەڤدا چەلیک و ئۆزتورک تورکدۆغان بۆ ئەوەی بتوانن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، داواکارییان پێشکەش کرد.

سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل و تورکدۆغان بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان کە ٣٩ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە، داواکارینامەیەکیان پێشکەس بە وەزارەتی داد کرد.

لە داواکارینامەکەدا باس لە گۆشەگیری دژوار لە ئیمراڵی کراوە و ئەم داواکارییە خراوەتەڕوو: ” کۆتایی بە سیاسەتی پچڕاندنی تەواوەتی پەیوەندییەکان بهێنرێت کە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت. بنەما یاساییە جیهانییەکان کاریان پێبکرێت. بۆ ئەوەی راسپێردراو، بنەماڵە و پارێزەران بتوانن عەبدوڵا ئۆجالان و سزادراوانی دیکە وەیسی ئاکتاش، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم ببینن، هەوڵی پێویست بخەنەگەڕ.

وەک سەرۆکی دەستەی دادوەر و داواکارە گشتییەکان، سەبارەت بە بەرپرسیارانی گۆشەگیری رەها لە دورگەی ئیمراڵی و بۆ دەستپێکردنی لێپێچینەوەی لەو جۆرە رێکار بگرنەبەر.

وەک هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و یاسایی دەم پارتی بۆ ئەوەی بتوانین عەبدوڵا ئۆجالان و سزادراوانی دیکە وەیسی ئاکتاش، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم ببینین، داوادەکەین رێگەمان پێبدەن”.

هاوبەشی :