هەپەگە: لە ٢ رۆژدا سوپای تورک ٦٧ جار تەقەمەنی قەدەغە و کیمیایی بەکارهێناوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمانی هەپەگە رایگەیاند، کە لە ٢٧ و ٢٨ی ئایاردا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٦٧ جار چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی ژەهراوی لە دژی تونێلەکانی شەڕی گەریلا بەکارهێناوە.
لە راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چالاکییەکانی گەریلا زانیاری راگەیەندراوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
“لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ
‘٢٧ی ئایار کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە چەکی قورس لە داگیرکەراندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.
‘٢٧ی ئایار کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. هێزەکانی یەژاستار بە شێوەی هاوکات بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانیاندا.
٢٨ی ئایار کاتژمێر ١٣:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە بەرامبەر داگیرکەران کە دەیانویست سیستمی رادار جێگیربکەن بە نیشانەشکێنی چالاکی ئەنجامدرا، سیستمێکی رادار تێکشکێندرا.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:
٢٧ و ٢٨ی ئایار لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٦٣ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی و ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
٢٧ و ٢٨ی ئایر لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زپ تونێلەکنی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ١٢ جار بە درۆنی بۆمبرێژکراو بۆردومان کران.
٢٨ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٧ و ٢٨ی ئایار لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی کارۆخ یەک جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی سنین، لۆلان، شاخی بەربزن، شاخی شەهید هاوار ٦ جار، لە هەڕێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم یەک جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی بەرخودانی دەشتی کافیا، زێڤک ٤ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێشلی جارێک؛ بە گشتی ١٣ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٨ی ئایار لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا”.