جەنگاوەرانی زافەر ئایدنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان کارگەیەکی فاشیستان لە مێرسین سووتان.
جەنگاوەرانی زافەر ئایدنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە رایگەیاند لە درێژەی چالاکییەکانیان لە دژی ئۆپەراسیۆنە سیاسیی و سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان چالاکیەکەی دیکەیان لە میرسین ئەنجام داوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە لە مێرسین جەنگاوەرەکانیان کارگەیەکی گرێدراوی پۆلیسی فاشیستانیان بە مۆلۆتۆڤ ئامانج گرتووە و دەرگای سەرەکیی کارگەکەیان بە تەواوی سووتاندووە.