دەوڵەتی داگیركەری توركیا لێپرسینەوە لە نووسەر و چالاکوان ( كنێر عەبدوڵا ) دەكات لە کاتی گەڕانەوەی لە تورکیا، پێی ڕادەگەیەنرێت سەردانی توركیا نەكات

82
0
هاوبەشی :

كنێر عەبدوڵا نووسەر و چالاکوان ڕایگەیاند، لە کاتی گەڕانەوەی لە تورکیا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕاگیراوە و لێ پرسینەوەی لەگەڵدا ئەنجامدراوە، دواتر هۆشدارییان داوەتێ لەوەی جارێکی دیکە بۆی نییە بچێتەوە ئەو وڵاتە.

کنێر عەبدوڵا نووسەر و چالاکوان، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ئاماژەی بەوەکردووە، پاش ئەوەی چووەتە باکووری کوردستان، لە کاتی گەڕانەوەی لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیاوە لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل ڕووبەڕووی ئاستەنگ و لێپرسینەوە بووەتەوە، هاوکات پێیان ڕاگەیاندووە جارێکی دیکە بۆی نییە بچێتەوە ئەو وڵاتە و لەوبارەیەوە هۆشدارییان داوەتێ.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا لیستێکیان لایە، ناوی کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و نووسەریی باشووری کوردستانی تێدایە، بەدیاری کراوی ئەوانەی لەبارەی پرسی كورد و مافەكانیان دەنووسن، کە ناوی ئەمیش یەكێک بووە لەوان.

هاوبەشی :