کەنەکە یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندی پیرۆزکرد

77
0
هاوبەشی :

دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە ساڵوەگەڕی ٢٥ ساڵەی دامەزراندی خۆی بە ڕاگەیاندراوێک پیرۆزکرد.

دەسەتەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) ٢٥هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی کەنەکەی پیرۆزکرد.

لە دەستپێکی ڕاگەیاندراوەکەدا بیریهێناوەتەوە کە لە ٢٤-٢٥-٢٦/٥/١٩٩٩ لە شاری ئەمستردامی هۆڵەندا بە بەشداری چەندین میوان و دۆستانی کورد نوێنەرانی گەلی کوردستان لێکترکۆبوونەوە و کۆنگرەی نەتەوەی کوردستانیان ڕاگەیاند.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “دامەزراندی کەنەکە ڕۆژێکی مێژووی بوو. بۆ جاری یەکەمە هەموو پارت، ڕێکخستن، ڕێکخراو و پێکهاتەکانی کوردستان لێکتر کۆببنەوە و دەزگایەکی نەتەوەی دامەزرێنن. نمونەی ئەم خەباتە لە مێژووی کوردستاندا نیە. بۆیە ڕۆژێکی مێژوویە و بوو بە ڕۆژێکی پیرۆز.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە گرنگی کار و خەباتی کەنەکە دەکات و هاتوو: “کەنەکە وەک دەزگایەکی نەتەوەی و نیشتیمانی لە نێو ئەم ٢٥ ساڵەدا چەندین کار و خەباتی گرنگی ئەنجامداوە. بیر و هۆشی نەتەوەی بەرزکردۆتەوە. دیالۆگی ناخۆی بەهێزکرد. لە بواری دیپلۆماسی ناوخۆی و دەروەدا هەنگاوی مەزنی بڕییوە. کەنەکە بە کار و خەباتی ساڵانی خۆی، لە نێوان کورد و کورستانیاندا نەرینێکی ئەرێنی هێنایە ئاراوە. فۆرمەلەبوونێکی نەتەوەی و نیشتیمانی بونیاتنا.”

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکەدا ئاماژە بە ئامانجەکانی کەنەکە دەکات و دەڵێت: “چارەکە سەدەیەک بەسەر دامەزراندی کەنەکەدا دەبازدەبێت. کەنەکە لە هەوڵدانەکانی خۆی بە یەککردن و بەهێزکردنی دیپلۆماسی کوردستان گەورەتر بکات. هەوڵبدات هەموو هێزەکانی پاراستنی کوردستان لە ژێر کۆردیناسیۆنێکدا کۆبکاتەوە و بەهێزتری بکات، هەموو هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی شۆڕشی کوردستاندا بەهێزتر بکات. هەروەها کەنەکە بەبێ ڕاوەستان بۆ ئامانجی یەكێتی نەتەوەی و نیشتیمانی کاربکات.”

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا کەنەکە بانگەوازی کرد و دەڵێت: ” کەنەکە لە ٢٥ساڵەی خۆیدا لە ژێر ڕووناکی فەلەسەفەی ئەحمەدی خانیدا جارێکی دیکە بانگەوازی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکات؛ چ ڕەنگێکە، چ هێزێکە، چۆن بیر و باوەڕ و ڕامان دەکات، جیاوازی نیە، وەرنە نێو کەنەکەوە. لە ژێر چەتری کەنەکەدا جێگەیی هەموو کوردستانیان دەبێتەوە.

لەم ٢٥ ساڵەدا هەندێک ئەندام و دامەزرێنەری کەنەکە شەهید بوون و هەندێکیش گیانی خۆیان لەدەستدا. کەنەکە لە کەسێتی عیسمەت شەریف وانلی، ئیبراهیم ئەحمەد و شەهید دەنیز بولبوندا، بە دڵێکی پڕ لە گەرمییەوە هەموو شەهیدانی کوردستان و هەموو ئەندامانی کەنەکە کە گیانیان لەدەستەداوە بە ڕێزدارییەوە یاددەکاتەوە.

بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە، ٢٥ ساڵەی دامەزراندی کەنەکە لە هەموو گەلی کوردستان و دۆستانی کوردان پێرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هێزە نەتەوەییەکان دەخوازین.”

هاوبەشی :