چیدەم دۆغو: ئەگەر ژنان بە ڕێکخستنەوە هەنگاو بنێن، دەتوانن بەسەر سیستەمی دەوڵەتدا سەربکەون

89
0
هاوبەشی :

چیدەم دۆغو، ئەندامی ئەنجومەنی کوردیناسیۆنی کەژەکە، ڕایگەیاند کە تەنیا بە کردەوەی ڕێکخستنیەوە ژنان دەتوانن بەسەر سیستەمی دەوڵەتدا کە گەیشتوونەتە ئاستی فاشیزم سەربکەون.

چیدەم دۆغو، ئەندامی ئەنجومەنی کوردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ژنانی کوردستان، لە میانی قسەکانیدا لە بەرنامەی خوبوون کە لە کەناڵی ژن تی ڤی بڵاو کرایەوە، سەبارەت بە پەیوەندی نێوان سیستەمی پیاوسالار، فاشیزم و دەسەڵات هەڵسەنگاندنی کرد.

دۆغو بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکەم باڵادەستی بەسەر ژناندا لە لایەن پیاوەو سەریهەڵداوە، جەختی لەوە کردەوە کە هەڵسەنگاندنی واقیعی فاشیزم تەنها بە چەمکە نەتەوەیی، چینایەتی و ڕەگەزییەوە ڕوانگەیەکی ناتەواوە. دۆغو وتی: “ئەگەر دەمانەوێت بە تێکۆشان لە دژی ڕادیکالیزم و فاشیزم سەربکەوین، دەبێت لایەنی دەستبەسەر کراوی ڕەگەزیش ببینین.”

چیدەم دۆغو ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە بەمشێوەیە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووس ئارژین بایساڵی دایەوە.

بەڕاستی فاشیزم لە کوێوە دەستی پێکرد؟ لە کوێوە دەست پێ بکەین و چۆن پێناسەی بکەین؟ ئایا دەتوانین فاشیزم وەک هەمیشە پێناسە بکەین، وەک باڵادەستی ڕەگەزێک بەسەر ڕەگەزێکی تردا؟

فاشیزم ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی هەیە. بێگومان جیاوازی لە پرۆسەکەدا هەیە، ئێمە فاشیزم لە ڕووی عەقڵیەتی دەسەڵات، هەژموون و یەکگرتووییەوە پێناسە دەکەین. پرۆسەیەک هەیە کە یەکەم سیستەمی حوکمڕانی تێیدا سەریهەڵداوە و لە ڕووی واقیعەوە ئێستاش بەردەوامە. بە گشتی ئەم دەربڕینە لە سەدەی بیستەمدا، بە تایبەت لە سەردەمی فاشیزمەکانی هیتلەر، مۆسۆلینی و فرانکۆدا بەکار هێنرا. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر تەنها سەرنج بدەینە سەر ئەو پرۆسەیە بەس نییە. بە پێی واقیعی ئەزمونکراو، دروست نییە تەنها لەو سەردەمەدا سنووردار بکرێت. ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین فاشیزم لەسەر بنەمای یەکڕیز کردن سەریهەڵداوە. زاڵبوونی ڕەگەزێک بەسەر ڕەگەزێکی تردا، زاڵبوونی نەتەوەیەک بەسەر نەتەوەیەکی تردا، زاڵبوونی چینێک بەسەر چینێکی تردا. بە ڕوونی مەبەستم ئەمەیە. واقیعی سیستەمێک کە توندوتیژی و دڕندەیی تێدا گەیشتبووە ئاستی کۆتایی و پێشکەوتووترین ئاست بۆ بەدەست هێنانی باڵادەستی خۆی، وەک سیستەمێکی بەڕێوەبردن باسی لەسەر کراوە. ناتوانین ئەمە بەدەر لە پرۆسە سەرەتاییەکان لەبەرچاو بگرین کە بەهۆیانەوە باڵادەستی پێکهاتووە. باڵادەستی یەکەم لە کوێیەوە سەریهەڵداوە؟ لەگەڵ زاڵبوونی پیاو بەسەر ژندا سەریهەڵداوە. بۆیە لە هەڵسەنگاندنی واقیعی فاشیزمدا، هەڵسەنگاندنی تەنیا بە چەمکی نەتەوەیی، چینایەتی و ڕەگەزی ناتەواو دەبێت. چونکە ئێمە هێزێکین کە دژی فاشیزم شەڕ و تێکۆشان دەکەین. ئێمە وەک بزووتنەوەیەک وەها کار دەکەین.

جگە لە ئێمە ڕێکخستنەکانی چەپ و ئەنارشیستی جۆراوجۆر دژی فاشیست و فاشیزم خەریکی تێکۆشانن. فێمینیزمیش بە یەکێک لە باڵەکانی تێکۆشان لەو بوارەوە دەناسرێت. گرنگە چەمکی فاشیزم لە چوارچێوەیەکی فراوانترەوە لەبەرچاو بگیرێت و لەڕووی دەستبەسەردا گرتنی ڕەگەزییەوە پێناسەی بکەین. بۆچی گرنگە؟ ئەگەر بمانەوێت تێکۆشانێکی ڕادیکاڵ و بنەڕەتیمان هەبێت، ئەگەر بمانەوێت بەڕاستی بە تێکۆشان فاشیزم لەناو ببەین، دەبێت سەیری ڕەهەندی بەکار هێنانی ڕەگەزی بکەین. دەسەڵاتی پیاو هەر لە سەرەتاوە تۆوی فاشیستی تێدایە و ئەو تۆوانەی لە خۆیدا پەرە پێداوە. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات دەبینین هەتا دەسەڵات زیاتر پرۆسەی سەرمایەداری بخاتە بن ڕکێفی خۆیەوە، زیاتر ئاشکرا و بەربڵاوتر دەبێتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆر گرنگە لە دیاردەی پیاوسالاری باڵادەستەوە راستی فاشیزم ببینین و پێناسەی بکەین و ستراتیژی تێکۆشان لە بەرامبەری دیاری بکەین. ئێمە تەنها لە چوارچێوەیەکی تیۆریدا باسی ناکەین، بەڵکو بێگومان بابەتێکی گرنگە.

هەروەها توانای ئاشکراکردنی یەکپارچەیی تیۆرییەکەی گرنگە، بەڵام هەروەها ڕێگای ستراتیژی لە ڕووی پەرەپێدانی تێکۆشانی دژ بە فاشیستەوە ئاشکرا دەکات. دەڵێت هێزی دەسەڵات دەسەڵات چییە؟ بوون بە هێز، هێزی بوون وەک دیالێکتیکی هەموو واقیعێک دەردەکەوێت کە لە هەموو بوونەوەرێکی زیندوودا هەیە، لە گەردوون، لە سروشت و ژیانی کۆمەڵایەتیدا. هەموو بوونەوەرێک هێزێکە هەموو بوونەوەرێک لە سروشت و گەردووندا جیاوازی هەیە. هیچ بوونەوەرێک وەک یەک نییە هەر یەکێکیان جیاوازییەک نیشان دەدەن. سروشت وەچ دەخاتەوە، کۆمەڵگا وەچ دەخاتەوە هەروەها جیهان بەو شێوەیەش. جیاوازییەکانیان هەموو شتێک ڕوون دەکەنەوە. هەریەکەیان خاوەن دەسەڵاتێکی خۆیە. ئەوەی کە هەیە شتێکی ئاساییە. دیاردەی دەسەڵات چییە؟ دەیەوێت دەسەڵاتێکی تەواو بخوڵقێنێ و بگات به ناوەندی دەسەڵات، کە واتە هیچ وەچە خستنەوەیەک لە دەسەڵاتدا بوونی نییە. جیاوازیەک نییە، ئەو تەنیا بە پێی هێزی خۆی کار دەکات. چۆن ئەوە دەکات؟ پێویستە هێزەکانی دیکە لەناو ببات.، واتە بە لەناو بردنی هێزەکانی دیکەوە دەتوانێ بمێنێتەوە.

ئایا دەتوانین بڵێین بەهێز بوونی پیاوسالاری فاشیزم بەرهەم دەهێنێت؟

بەڵێ لێرەدا دەرکەوتووە. لە ڕاستیدا خودی چەمکی دەسەڵات بەم شێوەیەیە. ئەمە ڕەنگە لە شێوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت و کاتێک لە ڕوانگەی ڕاستی ڕەگەزییەوە سەیری دەکەین، لە ڕووی ڕاستی پیاوسالاری باڵادەستەوە هەمان شت دەبینین. ئەمە دۆخێکە کە سەرەتا لەگەڵ باڵادەستی پیاودا سەریهەڵداوە. بۆ نموونە کاتێک بۆ یەکەمجار هەژموونی پیاو سەریهەڵدا، سیستەمێکی بەهێزی ژن و ناسنامەی ژن بوونی هەبوو. یەکەم واقیع چییە کە کاتێک دەیەوێت بگاتە دەسەڵات؟ ئەمە واقیعی ژنانە. پیاو دەیەوێت بە بێ هێز کردنی ژنان پەرە بە باڵادەستی خۆی بدات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئەو ڕاستییەی کە فاشیزم هەر لە سەرەتاوە تۆوی خۆی لەخۆی گرتووە، سەرچاوەکەی لەمەوە وەردەگرێت. ئەوەیە کە جیاوازی قبوڵ ناکات. مرۆڤ وەک نێر و مێ دەردەکەوێت. یەکەم گۆڕانکاری لە شێوەی دوو ڕەگەزدا دەست پێدەکات. لەگەڵ دەستپێکردنی گەشەسەندن و بەهێزبوونی کۆمەڵایەتی، جیاوازیی کولتووری سەریهەڵدا.

جیاوازییەکان لە ڕووی زمان و ڕەگەزەوە دەستی پێکرد. یەکێک ڕەشە، یەکێک زەرد، یەکێک سپییە، یان جیاوازی تەمەنی هەیە. جیاوازی جۆراجۆر هەیە. کاتێک دەسەڵات سەرهەڵدەدات، یەکەم شت کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە ژنانن، کە وەک بەربەست و بەدیلێک سەیریان دەکات. بۆیە بۆ ئەوەی ببێتە هێز، سەرەتا دەبێت هێزی ژنان لاواز بکرێت. لە ئەنجامدا ستەمێکی ئایدیۆلۆژی سەرهەڵدەدات، هەروەها ڕێبازێک کە زیاتر لە ڕووی جەستەییەوە ژن دەچەوسێنێتەوە، بەکاریان دەهێنێ و توندوتیژی بەرامبەریان دەکات و لە ماڵەوە وەک بنەماڵە زیندانییان دەکات و دواتر یاسای بۆ دیاری دەکەن و دەیانچەوسێننەوە پێکهاتەی ئەخلاقی و ڕەگەزی بەسەریاندا دەسەپێنن و پاشان ئەم ڕێبازە وەک سیستەمێک جێ دەگرێت. پێکهێنان و پۆلێنکردنی دەوڵەتان؛ هەژموونی گرووپێک بەسەر گروپێکی تردا، هەژموونی ئایینەکان بەسەر یەکتردا و ململانێ بۆ هەژموونی نێوان گەلان لێرەوە سەرچاوەی گرتووە. هێزی سەرمایە پێشتر هەبووە، بەڵام نەیانتوانی وەک سیستەم خۆیان بەڕێکخستن بکەن. گۆڕەپانێک بوو کە لە ڕێگەی بازرگانەکانەوە بەکار دەهێنرا، بەڵام نەیدەتوانی وەک سیستەمێک خۆیان بەڕێکخستن بکەن.

لە ماوەی ٥٠٠ ساڵدا لەگەڵ پەرەسەندنی سەرمایەداریدا، سەرمایەداری وەک سیستەمێک لە ئەوروپای ڕۆژئاوا خۆی ڕێکخست. بەڵام پێش ئەوەی ئەم کارە بکات چی کرد؟ سەرەتا ژنە زاناکانی کوشت. لێرەشدا پێویستە شوێن پێ فاشیزم ببینرێت. هەر بۆیە دەڵێم بەس نییە تەنها وەک ڕەوتێک ببینرێت کە لە سەردەمی هیتلەردا دەستی پێکردووە. لەوێ ژنانی زانایان وەک جادووگەر سووتاند. هێرمسی هەبوون، کیمیاگەر هەبوون، ئەوانە ژنانێک بوون کە گوزارشتیان لە حیکمەت و بەدیلی ئەو سەردەمە دەکرد. شۆڕشگێڕانی ئەو سەردەمە ڕوانگەی جیاوازیان بوو. بۆیە کاتێک سیستمی سەرمایەداری وەک سیستەمێک خۆی ڕێکخستن دەکرد، سەرەتا ئەم بەشانەی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە نەهێشت. بە ئەشکەنجەدان و بێ وێنەترین شێوازی توندوتیژی ئەم کارەی کرد و هاوکاتیش دەستی کرد بە داگیرکاری. هەردوو پرۆسەی کۆمەڵکوژی و کۆیلایەتی کە ئەمریکا لە دژی هیندستان و وڵاتانی ئەفریقا و گەلانی ناوچەکان لە ئەمریکا ئەنجامیدا، فاشیستی بوو. کۆمەڵکوژییەکان لەوەی کە هیتلەر کردوویەتی زۆر جیاوازیان نەبووە.

ئێمە پێی دەڵێین شەڕە جیهانیەکان، بەڵام پیاوسالاری لە بنەڕەتدا لە هەموو شەڕێکدا لەدایک دەبێتەوە. پیاوسالارییەک لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەهۆی فاشیزمی هیتلەرەوە زیندوو بووەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە جەنگی جیهانی سێیەم ئەزموون دەکەین. وە لە هەموو شوێنێک، لە هەموو وڵاتان، ژنان دەچەوسێنرێنەوە و دیسان پیاوسالاری زیندوو دەبێتەوە لە ڕێگەی (کوشتن و چەوسانەوەی) ژنانەوە.

دیالیکتیک لێرەوە دەست پێدەکات بە ئەزموونێکی زۆر دەست پێدەکات و دواتر قووڵ دەبێتەوە و فراوانتر دەبێت، تا ئەو کاتەی شێوەی فاشیزم وەردەگرێت. هەمیشە شەڕ هەیە شەڕە جیهانیەکان بە تایبەتی وەک شەڕی ۴ ساڵە ڕوویان داوە. بەڵام لەگەڵ گەشەکردنی سەرمایەداریدا بەردەوام شەڕیش هەیە. لە شارستانییەتەکانی پێشوودا، هەمیشە جەنگ هەبووە بەڵام ڕێگە خۆشکەر نەبوو بۆ کۆمەڵکوژی لەو جۆرە کە لە هەر ساتێکی دیاریکراودا بڵاوببێتەوە، سنووردارتر بوو. ئەم شەڕانە لە دوای سەدەی بیستەمەوە زیادیان کرد. وەک ئێوە دەڵێن شەڕ هەموو سەردەمەکانی گرتەوە. ئێمە پێ دەڵین شەڕی تایبەت. هەروەها ئێمە ئەمە بە شەڕێک لە دژی کۆمەڵگا، ژنان و سروشت دەزانین. هەر یەکێک لەو شەڕانە بەسەر ژناندا چڕ دەبێتەوە و لە هەموو کۆمەڵگادا بڵاو دەکرێتەوە. بۆیە هەڵە نییە کە دەسەڵاتداری پیاو لەگەڵ پێناسەی فاشیزم لە واقیعی ئەمڕۆدا پێکەوە بیان بەستینەوە. لەوانەیە زۆر قورس و بەکاریگەر بێت. بە دڵنیاییەوە ئەمە ڕاستییەکی ڕێکخراوەییە، بەڵام با بزانین چۆن کۆمەڵکوژییەکان ڕوویان داوە. ئەگەر ئێمە هەموو هاوسەنگییەکان کۆبکەینەوە، ژمارەی ئەو ژنانەی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا کوژراون و ژمارەی ئەو ژنانەی لە سەردەمی سەرمایەداریدا کوژراون، هیچ جیاوازیەک نابینرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکان- بێگومان ئەم ئامارانە ڕۆژانە دەگۆڕێت- ڕۆژانە ١٣٧ ژن لە جیهاندا دەکوژرێن. ئەگەر ئەمەیش لە شێوەی ساڵێکدا هەژمار بکەین، ساڵانە ٥٠هەزار ژن لە جیهاندا دەکوژرێن. ئەمە ئامارەکانی شەڕە؟

با سەیری شەڕی حەماس و ئیسرائیل بکەین. ڕەنگە بەراوردکردنەکە ڕاست نەبێت. هەموو مرۆڤەکان بەنرخن. بەڵام دەمەوێت جەخت لەسەر یەک ڕاستی بکەمەوە. ئەگەر تەماشای ئەو کۆمەڵکوژییانە بکەین کە پیاوان لە هەموو جیهاندا ئەنجامیان داوە، کە لە لایەن دەوڵەتانەوە ئاراستە و بەڕێکخستن و بڵاوکراونەتەوە، وەک ئەوە وایە شەڕ ڕوویدابێت. چۆن ئەمە لە ڕووی سیاسییەوە دابنێین؟ کە باسی هەر کوشتنێک دەکرێت، دەوترێت کە؛ ژنێک مێردەکەی کوشتی، هاوسەرەکەی کوشتی، خۆشەویستەکەی، باوکی، براکەی کوشتی، کەسێک لە شەقام کوشتی. ئەم پیاو و ئەو پیاو کوشتیان. کەواتە بەم شێوەیە کوشتنەکان بە دەستی پیاوان ڕوو دەدات. بەڵام ئایا پێناسەیەکی سیاسی بۆ ئەم بابەتە نییە؟ ئەوەی کە پارتە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان تا دێت زیاتر دەچنە دەسەڵات، نیشاندەری ئەوەیە کە شێوەی سیاسەتی جیهانی زیاتر بەرەو ڕاست ڕەوەکان دەگۆڕێت. ڕەنگە لەگەڵ تێکۆشانی گەلانی جیهان و تێکۆشانی ژناندا گۆڕانکاری دروست بێت، ئەگەرچی مەیلێکی واش هەیە. هاتنە سەرکارەوەی فاشیزم، فاشیستبوونی پیاو زیاتر ئاشکرا دەکات.

تەوەری پێشوومان دەروونناسی ژن بوو. وتمان سیستم بەردەوام هەوڵی لەناوبردنی دەروونناسی ژن دەدات، هەمیشە هەوڵدەدات هیستری و شێت نیشانی بدات.لە ڕاستیدا ئەم سیستەمە بە شێوەیەکی جددی سروشتی پیاو دەشێوێنێت. باشە ژیانی ژنیش تێکدەدات، بەڵام ژن سروشتێکی خۆڕاگری هەیە. کاتێک لە ڕوانگەی واقیعی پیاوانەوە سەیری دەکەین، پارچەیەک لە کێکەکەی خۆی پێدەدات و کەمێک زیاتر ڕادەکێشێ. بەڵام پیاوان ڕووبەڕووی فاشیزمێکی زۆر جددی دەبنەوە. بە هیچ شێوەیەک جیاوازی و ڕەتکردنەوە قبوڵ ناکات. مرۆڤەکان یەکتر دەناسێن و گفتوگۆ دەکەن و هەندێک شت قبوڵ دەکەن و هەندێکیش ڕەتدەکەنەوە. زۆربەی کۆمەڵکوژییەکانی ژنان لە کوێ ڕوودەدەن؟ با سەیری ئەو هاوسەرانە بکەین کە دەیانەوێت جیا دەبنەوە یان جیابوونەتەوە. ژن لە پیاوەکەی جیابووەتەوە. پیاوەکە دێت و ژنەکە دەکوژێت. بۆچی دەبێت جیابوونەوەی ژنێک لە گەڵ پیاوەکەی هۆکاری کوشتنی بێت؟ ئەمەش پەیوەندی بە لۆژیکی دەسەڵات و عەقڵیەتی پیاوەو هەیە. عەقڵیەتی فاشیستی بەم شێوەیە. قبوڵ ناکات ئەو ژنەی لە گەڵیدا دەژیت خاوەن ئیرادە و ناسنامە بێت. لەوانەیە ئەم ژنە ئەو ژیانە قبووڵ نەکات. بەڵام پیاو بەرگەی ئەمە ناگرێت، بە گشتی جیاوازییەکان قبوڵ ناکات.

ئێمە باس لە بەهێز بوونی واقیعی پیاو دەکەین. بەرچاوترین نموونە پێش ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی، پێش کوشتنی ژینا ئەمینی بوو و ئەمە واقیعی ئەو پیاوانە بوو کە بوون بە هێز. پیاوسالارییەک بەناو پۆلیسی ئەخلاق، ماڵ، بنەماڵە، شەقام، لە هەموو شوێنێکدا پەرەی سەندووە و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە بەسەر ژناندا زاڵبن.

ئەم باڵادەستیە زۆر بە وردی دەڕواتە پێش. هەروەها دەوڵەت نەتەوەکان گەلان کۆنترۆڵ و ئاراستە دەکەن لە هەموو ڕوویەکەوە. بەڵام کاتێک لە ڕوانگەی پەیوەندی نێوان ژن و پیاوەوە سەیری دەکەین، زۆر قووڵترە. ئەوەی ئێمە بە دەوڵەت پێناسەی دەکەین، لانیکەم مەودایەکی هەیە. بەڵام پەیوەندی نێوان ژن و پیاو، پەیوەندی بنەماڵەیی، پەیوەندی خوشک و برا، پەیوەندی باوک و کچ تەنانەت شتێکی دەروونییە. ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانەوە هەیە. دەسەڵات لەم نێوەندەدا زۆر ترسناکترە. ئازارەکە زۆر قووڵترە. دەرئەنجامەکانی کۆمەڵکوژی لێرەدا زۆر قوڵتر و وێرانکەرن. ئەمە دۆخێکە لە پەرەسەندن دایە، بەتایبەت بۆ ژنان، بەڵام پێویستە لە ڕوانگەی ڕەگەزی پیاوسالارییەوە سەیر بکرێت. بۆیە ئەم بابەتە زۆر گرنگە. ئێمەی ژنان سەرەتا باس لە ڕەگەزی خۆمان وەک ژن و ئەو شوێنانە دەکەین کە ستەم هەیە و دەچەوسینەوە. بەم مانایە ئێمە شەڕی هەژموونی پیاوسالار دەکەین. پیاو دەبێت ئەمە هەڵسەنگێنێت.

ژن خاوەن سروشتێکە، ئایا پیاویش سروشتێکی نییە؟ پیاوسالاری گۆڕانی بەسەردا نەیەت چ سوودێکی بۆ پیاوانیش دەبێت؟ ئێمە باسی کۆمەڵگە سروشتییەکان دەکەین. دەیان هەزار ساڵ بەبێ سیستەمی چەوساندنەوە لە کۆمەڵگا سروشتیەکاندا پێکەوە ژیان هەبووە. بەڵام کاتێک دەسەڵات لە لوتکەوە، لە دەوڵەتەوە دەستی پێکرد و گەیشتە ناو پیاوانەوە لە بنەماڵە و کۆمەڵگادا، فاشیزم بەم شێوەیە بڵاوبووەوە. تەنانەت بنەماڵەکانیشی گرتەوە. پیاوسالاری کە جێبەجێکاری سیستەمە، لەم بارەوە بۆ چەوساندنەوە و بەکارهێنانی، زۆر جدییە. بەڵام من لە ڕوانگەی ئەو پیاوانەوە قسە دەکەم کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن. ئەم پیاوسالارییە دەبێ بخرێتە ژێر پرسیارەوە. تێڕوانینی “من تاکە هێزم”، تێڕوانینی دەسەڵات و کێبڕکێ دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت. لە سروشت و مرۆڤدا ناکۆکییەکان هەیە و جیاوازیەکان ناکۆکی دروست دەکەن. بەڵام ئایا ئەم ململانێیانە لەسەر بنەمای لەناوبردنی یەکتر بن یان بەسەر یەکتردا زاڵ بن؟ کەواتە ئایا هیچ ڕێگەیەکی تر نییە؟ بۆ نمونە ناکرێت ناکۆکیەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن؟ ناتوانرێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن؟ ناتوانرێت لەسەر بنەمای ئەرێنی چارەسەر دروست بکرێت؟ فاشیزم ئەم دەرفەتانەی لەناو بردووە. عەقڵیەتی فاشیستی یان لەناوت دەبات، یان تۆ دەبیتە مڵکی ئەو یان لەناوت دەبات. ڕووبەڕووی دووانەییەکی لەو شێوەیەمان دەکاتەوە. ئەگەر ژن نەبێت پیاویش لەناو دەچێت و نامێنێ.

پێتوایە لەم بوارەدا بۆ پیاوان بۆشاییەک هەیە؟

لەوانەیە هێزەکانی دژ بە سەرمایەداری لەناو سیستەمدا هەبن، بزووتنەوەی چەپڕەو و ئانارشیست هەن کە دەیانەوێت بە ڕێگای جیاواز شەڕ لەگەڵ سیستەمدا بکەن. ئەمە لە ڕووی دژایەتیکردنی سیستەمەکەوە گرنگە. بەڵام زۆربەی کات پیاوسالاری ناخرێتە بن پرسیارەوە. ڕەنگە کەسێک سۆسیالیست بێت، بەڵام لە ناو ماڵەکەیدا ئەگەر هاوسەرگیری نەکردبێت، ڕەنگە کچی هاوڕێی هەبێت، پەیوەندی سێکسی بێت، پەیوەندی لەگەڵ ژنانی دەوروبەری هەبێت. پێناچێت ئازادییەکی تەواوی هەبێت. ئەمە دۆخێکە کە پێویستە بۆ لایەنی وڵاتپارێزمان هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. ئەو وڵاتپارێزە و تا کۆتایی خەبات دەکات. بەڵام ئەم پیاوە چەند لە ماڵەکەی خۆیدا ئازادە. لە لایەک لە هەموو جیهان پیاوسالاری هەیە کە دەیەوێت تێکۆشانی دیموکراتیک و ئازادیی دەستپێبکات. بەڵام تا چەند ئەمە گەیشتووەتە ئاستێک کە لەسەر بنەمای ڕزگاریخوازی ژنان، پیاوسالاری خۆیان لەڕووی دیموکراتیزەکردن و کوشتنی پیاوەتیەوە دەست پێکردووە، بێگومان ئەمانە بابەتێکن کە پێویستە بخرێنە ژێر پرسیارەوە. بەڵام ئەمە پێویستی بە هەڵسەنگاندنە. بۆ نموونە ئەو ڕاپەڕینانەی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێران لە ڕۆژهەلات و لە ئێران ڕوویان دا. هەروەها لێرەدا بەشدارییەکی زۆر جددی پیاوان دەبینین. بەهۆی ئەمەوە زۆر پیاو لە سێدارە دران. هەروەها بەهۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، هەندێکیان لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراو و برینداربوون، ڕووبەڕووی چەوسانەوەیەکی توند بوونەوە. تا ئێستاش لە سێدارە دەدرێن. بۆ نموونە ئەمانە پێویستی بە هەڵسەنگاندن هەیە. ئەم پیاوانە لە ڕێگەی ژنێکەوە بە وتنی “ژن ژیان ئازادی” لە ڕاپەڕینەکاندا بەشداریان کرد. ئەمە زۆر گرنگە.

هۆشیاریەک بوونی هەیە

ڕاستە دەتوانین بڵێین هۆشیاریەک هەیە. خاڵێکە کە پێویستە لێی تێبگەین و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین. بەهۆی ئەمەوە هەندێک بارودۆخ لە سەرانسەری جیهاندا ڕوویداوە. لە زۆر شوێن دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بە دروشمی “ژن ژیان ئازادی” چالاکی ئەنجامدرا. لانیکەم کەمێک لە تێکۆشانی ئازادی ژنان نزیک بوو. بە گشتی بەدوادا چوونێک هەیە. دەکرێ بڵێین پڕۆسەی ئازادیی بە ئازادیی ژنەوە دەست نیشانکرا و دەستی پێکردووە. ناتوانین یەکسەر بڵێین پیاوانیش ئازاد بوون. ئەمە بابەتی لێکۆڵینەوەیە. گۆڕینی پیاو پەیوەندی بە ڕێکخستنی بەهێزی ژنەوە هەیە. هێندە کە ژن ئازاد بوو، بوو بە هێز و ئیرادەیەکی ڕێکخستنی؛ پیاویش خۆی دەگۆڕێت و گۆڕانکاری دەکات. تا گوشارێکی وا نەمێنێت- بێگومان من ئەمە بە مانای سەروەری ناڵێم- تا پێوەرەکانی ڕەتکردنەوە و قبوڵکردنی ژنان پێشنەکەون، تا هێزێک بە ڕێکخستن و خۆپاراستنی نەبێت، ئەستەمە پیاوان خۆیان بگۆڕن و گۆڕانکاری لە خۆیاندا دروست بکەن. چونکە ئەویش کەم کەمە لە دەسەڵاتدارییەکەی بەکار دێنێت. وەک باڵادەستی پیاو، پیاو پێیەوە گرێدراوە. دەبێت لەوێوە جیا بکرێتەوە. تاکە شتێک کە ڕێگری لێدەکات، تێکۆشانی ئازادیی ژنە و هێزی بەڕێکخستنی خۆیەتی. بۆیە ڕاستە کە کرانەوەیەک، هۆشیاریەک دروست بووە، بەئاگابوونەوەیەک دەستی پێکردووە، بەڵام بە تێکۆشانی هۆشیارانە زیاتر بەهێز دەبێت.

ئێمە ئەمە دەبینین. زۆرن ئەو پیاوانەی لە پیاوسالاری نیگەرانن. گەڕانێکی بەرفراوان بۆ ئازادی لە ئارادایە. کاتێک سەیری نامەی گەریلاکان دەکەین کە لە تەڤگەری ئازادیدا چالاکیی فیداییان کردووە، دەبینین قووڵبوونەوە و تێکۆشانێکی جدیی هەبووە. ڕەخنەی ئەوان لە ژنانیش دەرخەری ئەوەیە کە ئەوانیش کەوتوونەتە ناو ڕێگایەکی لەو شێوەیە.

ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەک کە هیچ پیاوێک ناوێرێت بیکات، وتی: “من هەرگیز پیاو نەبووم ( پیاوسالار). من نەمدەویست پیاو بم. پیاوسالاری دەسەڵاتدارییە. هەمیشە خۆی لێی بەدوور دەگرت و شەڕی لەگەڵ دەکرد. هەروەها دەیگوت پیاوسالاریم لە خۆمدا کوشتووە. ئەمەی بە “کوشتنی پیاو” تیۆریزە کردووە. لە ڕاستیدا ئەمە مانای جەستەیی نییە، بەڵکوو چەمکێکە. وتی کوشتنی پیاوەتی لە ڕووی عەقڵیەتییەوە. لە ڕوانگەی ژنەوە باسی جیابوونەوەی لە پیاو کردووە، بەڵام ئەمە دەتوانرێت بۆ پیاویش بەکاربهێنرێت. هەروەها پیاو دەبێت خۆی لە پیاوسالاری باڵادەست دوور بخاتەوە. ئەم تیکۆشانە کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بێگومان تێكۆشانی ناوخۆیی حیزب و بە تایبەتی تێکۆشانی ئێمەیە بۆ ڕزگاری ژنان، لە هەڤاڵانی پیاوی ئێمەی ناو حیزبدا پرۆسەی گۆڕان و گۆڕانکاری لێدەکەوێتەوە. ئەم تێکۆشانە بۆ ئازادی ژنان بەردەوامە. ناتوانین بڵێین یەکسەر ئازاد بووین. ئەمەش بۆ هەڤاڵانی پیاویش هەمان شتە. بێگومان هەڤاڵانی پیاو کەمێک لە دواوەن. کوشتنی پیاوسالاری کارێکی زەحمەتە.

 

هاوبەشی :