بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە قەیسەری کەرکووك كەوتەوە و تەواوی بازاڕەکە سووتا٠
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ١٩ ئایاری ٢٠٢٤ لە شاری كەركوك ئاگر لە یەكێك لە قەیسەریەكنی ئەو شارە كەوتەوە بە ناوی قەیسەری کەرکووك و تەواوی بازاڕەکە سووتا٠
دوکاندارانیش دەڵێن، قەیسەرییەکە نزیکەی ١٥٠ دووکانى تێدایە و زیانێکی ماددی گەورەمان بەرکەوتووە، بەرگری شارستانی پێی ڕاگەیاندووین، کە ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی، کە چەند دووکانێک لەوبەری بازاڕەکەمانەوە سووتاوە ئێمە گومانمان لەو قسەیە هەیە.