گوڵتان کشاناک: ئازادی هەموو هەڤاڵەکانمان بەدەست دەهێنین

71
0
هاوبەشی :

سیاسەتمەداری کورد، گوڵتان کشاناک لە دۆزی کۆبانێدا ساڵانێک لە زیندان بوو، ڕۆژی ١٦ ی ئایار بڕیاری ئازادکردنی درا، کشاناک لە ئامەد بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی” پێشوازی لێ کرا.

گوڵتان کشاناک

هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد گوڵتان کشاناک دوێنێ لە زیندانی جۆری F ی ئاسایشی باڵای کۆجالی ئازاد بوو، پاش ٧ ساڵ و نیو گەڕایەوە ئامەد، لە فڕۆکەخانە لەلایەن هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد و چالاکوانان و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و ژنانەوە بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی” پێشوازی لێ کرا. بە چەپڵە پێشوازی لێ کرا و کشاناک باوەشی بە هەموو ژناندا کرد.

کشاناک گوتی: “تا هەموو هەڤاڵەکانمان ئازاد نەبن، ئێمەش ئازاد نابین”. هەروەها لە درێژەدا گوتی: “هەموو هەڤاڵەکانمان ئازاد دەکەین و لە ئامەد ئاهەنگی ئازادی دەگێڕین. ئەمڕۆ کەمین، هەندێک بریندارین. هەڤاڵانمان لە دڵی ئێمەدان، لە تێکۆشاندا لەگەڵمان دەبن”.

کشاناک سڵاوی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغی ڕاگەیاند و تیشکی خستەسەر پەیامەکەی یوکسەکداغ کە دەڵێت “با کەس سەر نەوی نەکات”.

پاشان کشاناک و کەسانی یاوەری چوونە بینای دەم پارتی لە ئامەد.

هاوبەشی :